بێكاری‌ له‌ یۆنان گه‌یشتوه‌ته‌ دوو هێندی‌ وڵاتانی‌ ناوچه‌ی‌ یۆرۆ



رێژه‌ی‌ بێكاری‌ له‌یۆنان روی‌ له‌زیادبون كردوه‌‌و له‌ئێستاشدا بێكاری‌ له‌یۆنان دوو هێنده‌ی‌ 17 وڵاته‌كه‌ی‌ ناوچه‌ی‌ یۆرۆیه‌.
به‌پێی‌ راپۆرتێكی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ ئاماری‌ یۆنان رێژه‌ی‌ بێكاری‌ له‌و وڵاته‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگی‌ رابردودا له‌ سه‌دا 22 پۆینت 6ه‌وه‌ به‌رز بوه‌ته‌وه‌ بۆ له‌سه‌دا 23 پۆینت 3.
 ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ له‌سه‌دا 55 گه‌نجانی‌ ته‌مه‌ن 15 بۆ 24 ساڵ بێكارن.
هاوكات به‌پێی‌ راپۆرتێكی‌ ماڵپه‌ڕی‌ دیموكراتیك ئاندر گراند، رێژه‌ی‌ بێكاری‌ له‌ یۆنان 2 هێنده‌ به‌رزتره‌ له‌ئاستی‌ بێكاری‌ له‌ 17 وڵاته‌كه‌ی‌ ناوچه‌ی‌ یۆرۆ.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌  حكومه‌تی‌ یۆنان بڕیاریداوه‌ 4 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له‌كه‌رته‌كانی‌ خزمه‌تگوزاری‌ گشتی‌ ده‌ربكات‌و ده‌یان هه‌زار گرێبه‌ستی‌ كاتی‌ كاركردنیش له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌راندا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌. 
ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ قه‌یرانی‌ بێكاری‌ حكومه‌تی‌ یۆنان پێویستی‌ به‌ 11 ملیار و 500 ملیۆن یۆرۆ هه‌یه‌، كه‌ بڕیاره‌ وه‌ك هاوكاری‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ پێشكه‌شی‌ ئه‌و وڵاته‌ بكرێت.


27/08/2012
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500