یۆنان بۆ چاره‌سه‌ری‌ قه‌یرانی‌ ئابوری‌ دورگه‌كانی‌ به‌كرێ‌ ده‌دات




حكومه‌تی‌ یۆنان بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ به‌شێك له‌ قه‌یرانی‌ ئابوری‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بڕیاریداوه‌، 30 دورگه‌ی‌ ولاَته‌كه‌ی‌ به‌ كرێ‌ بدات.
حكومه‌تی‌ یۆنان بۆ راكێشانی‌ سه‌رمایه‌گوزاری‌ جیهانی‌‌و، تێپه‌ڕاندنی‌ به‌شێك له‌ قه‌یرانه‌ ئابوریه‌كانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ و، ده‌ستبه‌ركردنی‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ داهات، پلانی‌ بۆ به‌ كرێدانی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ دورگه‌كانی‌ داڕشتوه‌.
به‌پێێ‌ سه‌رچاوه‌كانی‌ هه‌واڵ، بۆ ڕزگاربون له‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌ ڕوبه‌ڕوی‌ بۆته‌ حكومه‌تی‌ یۆنان  به‌نیازبوه‌  47 دورگه‌ی ولاَته‌كه‌ی‌ به‌كرێ‌ بدات، به‌ڵام دوای‌  لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ده‌سته‌یه‌كی‌ نیشتیمانی‌،  بڕیاریداوه‌ 30 دورگه‌ به‌ كۆمپانیاكان، یان خاوه‌ن سه‌رمایه‌كان به‌ كرێ‌ بدات.
روبه‌ری‌ هه‌ر یه‌كێكیش كرێ‌ ده‌درێن، له‌ 100 هێكتاره‌وه‌ بۆ 3 هه‌زار و 100 هێكتار ده‌بن‌و، ماوه‌ی‌ به‌ كرێدانه‌كه‌شیان 40 بۆ 50 ساڵ ده‌بێت.
 یۆنان نزیكه‌ی‌ 4 هه‌زار دورگه‌ی‌ هه‌یه‌، كه‌ زۆربه‌یان به‌رده‌ڵانن‌و هیچ دانیشتویه‌كیان تێدا نییه‌.


02/09/2012
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500