هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران له مانگی رابردوودا به‌رزبوه‌ته‌وه
هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران له مانگی رابردودا 170 هه‌زار به‌رمیل زیادیكردوه‌و، گه‌یشتوه‌ته یه‌ك ملیۆن‌و 100 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا. به‌پێی راپۆرتێكی نێوده‌وڵه‌تی ئاژانسی وزه، هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران له‌مانگی رابردودا، له 930 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌وه، بۆ یه‌ك ملیۆن‌و 100 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا به‌رزبوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له‌مانگی ته‌مموزی ساڵی رابردودا، هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران 2 ملیۆن‌و 850 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بوه له رۆژێكدا، به‌ڵام به‌هۆی سه‌پاندنی سزا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه، هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران دابه‌زیوه بۆ كه‌متر له یه‌ك ملیۆن به‌رمیل. وه‌ك له‌راپۆرته‌كه‌ی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌شدا هاتوه، به‌هۆی خواستی توركیا‌و مالیزیا‌و چین‌و هێندستان‌و كۆریای باشور و ژاپۆنه‌وه له مانگی ئه‌یلولیشدا، خواستی بازاڕ بۆ كڕینی نه‌وتی ئێران به‌رزبونه‌وه به خۆوه ده‌بینێت، به‌ڵام جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه به‌رزبونه‌وه‌كه كاتی ده‌بێت‌و، له‌داهاتودا هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران رو له‌دابه‌زین ده‌كاته‌وه.