نرخی‌ تمه‌ن ژماره‌یه‌كی‌ پێوانه‌یی‌ نوێ‌ تۆمار ده‌كات



به‌های‌ تمه‌ن ژماره‌یه‌كی‌ پێوانه‌یی‌ مێژووی‌ تۆمار كرد و 3 هه‌زار ته‌مه‌نی‌ به‌رامبه‌ر به‌ یه‌ك دۆلار تێپه‌ڕاند.
بازاڕی‌ دراوی‌ ئێران به‌ره‌و ناجێگیری‌ زیاتر هه‌نگاو ده‌نێت و به‌های‌ تمه‌ن روو له‌ دابه‌زینه‌، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا  ژماره‌یه‌كی‌ پێوانه‌یی‌ مێژووی‌ تۆمار كرد و بۆ یه‌كه‌مجار نرخی‌ تمه‌ن به‌رامبه‌ر به‌ دۆلار له‌ بازاڕی‌ ئازادی‌ تاراندا 3 هه‌زار تمه‌نی‌ تێپه‌ڕاند له‌ به‌رامبه‌ر یه‌ك دۆلاردا، به‌های‌ یۆرۆش بۆ 3 هه‌زار و 900 تمه‌ن و پاوه‌ن بۆ 4 هه‌زار و 700 تمه‌ن به‌رزبووه‌وه‌، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ نرخی‌ پێداویستیه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی‌ ژیان له‌و وڵاته‌ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بشێوی‌ بخاته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌.
له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا سزادانی‌ له‌ دژی‌ ئێران له‌ كۆتایی‌ ساڵی‌ رابردوه‌وه‌ توندكرده‌وه‌ به‌هاری‌ ریاڵی‌ ئێران رێژه‌ی‌ 60% دابه‌زیوه‌.
به‌ گوێره‌ی‌ ئاماره‌ ره‌سمیه‌كان رێژه‌ی‌ هه‌ڵاوسان له‌ ئێستادا گه‌یشتۆته‌ له‌ 27% و ئاماره‌ ناره‌سمیه‌كانیش ئاماژه‌ به‌ له‌ 40%ی‌ رێژه‌ی‌ هه‌ڵاوسانی‌ ئابوری‌ ده‌كه‌ن.


01/10/2012
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500