 |
|
 |
|
|
به‌های تمه‌نی ئێرانی نزمترین ئاست تۆمار ده‌كات
بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوی خۆیدا، دراوی ئێرانی نزمترین به‌ها به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مریكی تۆمار ده‌كات, ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 2ی ئه‌م مانگه، نرخی 1 دۆلاری ئه‌مریكی گه‌یشته 3 هه‌زارو 750 تمه‌نی ئێرانی, به‌شێك له فرۆشیارانی دراو و ئابوریناسانیش پێشبینی دابه‌زینی زیاتری ئه‌و دراوه ده‌كه‌ن, ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه چه‌ند رۆژێكه به‌شێك له سه‌رمایه‌دارانی هه‌رێم رویان له كڕینی تمه‌نی ئێرانی كردووه.
تا دێت سزا ئابوریه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپاو ئه‌مریكاوه ڕوو له زیادبون ده‌كات و دوای ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له‌وڵاتانی ژاپۆن و ئوسترالیا كرینی نه‌وتی ئێرانیان بایكۆت كرد, له‌ئێستا كاریگه‌ریه‌كانی ئه‌و سزایه به‌شێوه‌كی به‌رچاو له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه, له‌ماوه‌ی ڕابردودا به‌های تمه‌نی ئێرانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕوی له‌دابه‌زین كرد‌و له ڕۆژی 2 ی ئه‌م مانگه‌دا ڕێژه‌یه‌كی پێوانه‌یی له داشكانداندا تۆمار كرد, ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی نرخی 1 دۆلاری ئه‌مریكی گه‌یشته 3 هه‌زارو 750 تمه‌نی ئێرانی.
له‌ئێستادا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له بازرگان و سه‌رمایه‌دارانی هه‌رێم ڕویان له كڕینی تمه‌نی ئێرانی كردووه, ئه‌وه‌ش وایكردووه به‌های 1 دۆلاری ئه‌مریكی بگاته 3 هه‌زارو 350 تمه‌نی ئێرانی, به‌شێك له فرۆشیارانی دراو و ئابوریناسانیش پێشبینی دابه‌زینی زیاتر به‌های تمه‌نی ئێرانی ده‌كه‌ن, هه‌روه‌ك ڕاشیده‌گه‌یه‌نن ئه‌و دابه‌زینه كاریگه‌ری له سه‌ر ئابوری هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.
تۆماركردنی نرخی 3 هه‌زارو 750 تمه‌ن به‌رامبه‌ر به 1 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رپرسانی ئێرانی ناچار كرد بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو له شاری تاران دابخه‌ن و ئه‌مڕۆش خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زایی دژی دابه‌زینی به‌های دراوی ئێرانی له‌پایته‌خی ئه‌و وڵاته‌به‌ڕێوه‌چوو, به‌وهۆیه‌شه‌وه گرژی و ئاڵۆزی كه‌وته نێوان خۆپیشانده‌ران و پۆلیسه‌وه, ئه‌مڕۆش تاڕاده‌یه‌ك تمه‌نی ئێرانی كه‌مێك به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی له‌بانكه‌كانی وڵاتان نرخی 1 دۆلار به‌رامبه‌ر به 3 هه‌زارو 450 تمه‌نی ئێرانی بوو, له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمیش نرخی یه‌ك دۆلار به‌رامبه‌ر 3 هه‌زارو 350 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
03/10/2012
|
|
|
|
|
 |
|
 |
|
|
|
KNN Frequencies:
|
|
|