نرخی‌ دۆلار سنووری‌ 4 هه‌زار تمه‌نی‌ تێپه‌ڕاند



ئێران تواناكانی‌ له‌ بواری‌ پیتاندنی‌ یۆرانیۆم له‌ وێستگه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌ فۆردۆ به‌رزكردۆته‌وه‌ و نرخی‌ دۆلاریش سنووری‌ 4 هه‌زار تمه‌نی‌ تێپه‌ڕاند.
ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ رۆیته‌رز له‌ زاری‌ دیپلۆماتێكی‌ خۆرئاواوه‌ ئاشكرای‌ كرد، ئێران له‌ دامه‌زراوه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌ فۆردۆ توانا ئه‌تۆمیه‌كانی‌ به‌رزكردۆته‌وه‌ و ئه‌گه‌ری‌ ئه‌وه‌ له‌ئارادایه‌ ئه‌و سه‌نته‌رفیوژه‌ نوێیانه‌ی‌ له‌ دامه‌زراوه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌دا جێگیری‌ كردبێت له‌ ئێستادا چالاك كرابێتن.
ئه‌و دیپلۆماته‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌ كه‌ سزا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كاریگه‌ریان نه‌بووه‌ له‌ خاوكردنه‌وه‌ی‌ پرۆسه‌ی‌ پیتاندنی‌ یۆرانیۆم‌و ئێران به‌رده‌وامه‌ له‌ جێگیركردنی‌ ئامێری‌ سه‌نته‌ر فیوژی‌ نوێ‌ ‌و رۆژبه‌رۆژ تواناكانی‌ خۆی‌ بۆ پیتاندنی‌ یورانیۆم به‌رزده‌كاته‌وه‌.
ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ سزاكان كاریگه‌ریای‌ زۆریان كردۆته‌ سه‌ر نرخی‌ دراو گرانیان خستۆته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌ و فشارێكی‌ زۆریان له‌ بازاڕه‌كاندا دروستكردوه‌ به‌جۆرێك كه‌ دوای‌ په‌سه‌ندكردنی‌ سزا نوێیه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا نرخی‌ یه‌ك دۆلاری‌ ئه‌مریكی‌ له‌ بازاڕه‌كانی‌ تاران سنووری‌ 4 هه‌زار تمه‌نی‌ تێپه‌ڕاند.


18/10/2012
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500