|
|
|
|
|
زریانی ساندی...ئاماری زیانه‌كان له كوبا راگه‌یه‌ندرا
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ئاماری زیانه‌كانی زریانی ساندی له كوبا ده‌خاته‌ڕوو.
به‌پێی راپۆرتێكی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان زریانی ساندی به‌هێزترین و ترسناكترین زریانه كه له ماوه‌ی 50 ساڵی رابردوودا رووبه‌ڕووی كوبا بووه‌ته‌وه و به هۆیه‌وه‌زیاتر له 100 هه‌زار هێكتار زه‌وی كشتوكاڵی له ناوچووه‌ن‌و زۆرینه‌ی نه‌خۆشخانه و قوتابخانه‌كان زیانیان به‌ركه‌وتووه و 211 هه‌زار خانووش زیانیان به‌ركه‌وتووه.
حكومه‌تی كوبا رایگه‌یاندوه به‌هۆی زریانه‌كه‌وه 11 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه، به‌ڵام سه‌رچاوه ناڕه‌سمیه‌كان ئاماژه به ژماره‌ی زیاتری قوربانیان ده‌كه‌ن.
زریانی ساندی زیانی قورسیشی به دانیشتوانی هایتی گه‌یاندوه و په‌یوه‌ندی هه‌ندێك ناوچه‌ی بچڕاندووه.
نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له دورگه‌ی كاریبی هۆشداریداوه، كه نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن كه‌س له دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه رووبه‌ڕووی مه‌ترسی قاتوقڕی و كه‌مخۆراكی بوونه‌ته‌وه و چه‌ند حاڵه‌تێكی تووشبوون به كۆلێرا له ناوچه‌ی كاریبی تۆمار كراوه.
04/11/2012
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
KNN Frequencies:
|
|
|