هه‌ینی‌ ڕه‌ش بازاڕه‌كانی‌ ئه‌مریكا ده‌خرۆشێنێت



رۆژی‌ هه‌ینی‌ ره‌ش له‌ ئه‌مریكا  دوایین هه‌ینی‌ مانگی‌ نۆڤه‌مبه‌ر و رۆژێك دوای‌ جه‌ژنی‌ سوپاسگوزاریه‌ و رۆژی‌ بازاڕكردنه‌، كه‌ تێیدا فرۆشگاكان  نرخه‌كانیان داده‌شكێنن و هاوڵاتیانی‌ ئه‌و وڵاته‌ش به‌ لێشاو ده‌ڕژێنه‌ ناو بازاڕه‌كان و پێویستیه‌كانی‌ پشووی‌ سه‌رساڵ‌و كریسمس ده‌كڕن.
هه‌ینی‌ ره‌ش به‌ پێچه‌وانه‌ی‌ ناوه‌كه‌ی‌ رۆژێكی‌ ره‌نگا و ره‌نگ و رازاوه‌یه‌ كه‌ تێیدا هاوڵاتیان هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر فرۆشگاكان بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ هه‌رزان بازاڕی‌ ساڵ بێبه‌ش نه‌بن.
له‌ بلاك فرایده‌ی‌ واتا هه‌ینی‌ ره‌شدا هاوڵاتیانی‌ ئه‌مریكا له‌ ئێواره‌ی‌ رۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌وه‌ كه‌ جه‌ژنی‌ سوپاسگوزاری‌ بوو له‌ ریزی‌ دوورودرێژدا مانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ هه‌ینی‌ ره‌شدا بتوانن پێویستیه‌كانی‌ كریسمس  بكڕن، جگه‌ له‌وه‌ش هه‌ر له‌ هه‌ینی‌ ره‌شدا دایك و باوكه‌كان دیاری‌ بۆ منداڵه‌كانیان ده‌كڕن.
رۆژی‌ هه‌ینی‌ ره‌ش كه‌ دواین هه‌ینی‌ مانگی‌ نۆڤه‌مبه‌ره‌ رۆژی‌ پشوو نییه‌، به‌ڵام زۆربه‌ی‌ ئیداره‌ حكومیه‌كان و كۆمپانیاكان له‌و رۆژه‌دا مۆڵه‌ت به‌ كارمه‌نده‌كانیان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌شداری‌ كاری‌ كڕین له‌ بازاڕه‌كاندا بكه‌ن. ئه‌و رۆژه‌ بووه‌ته‌ نه‌ریتێكی‌ دێرینی‌ كڕینی‌ كریسمس و قه‌رباڵغترین رۆژه‌ بۆ بازاڕه‌كان و سه‌رجه‌م فرۆشگاكانی‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌ چه‌ندین مانگ پێشتره‌وه‌ بانگه‌شه‌ی‌ داشكاندنی‌ نرخه‌كانیان له‌و رۆژه‌دا ده‌كه‌ن.
له‌ هه‌ینی‌ ره‌شدا بازاڕه‌كان به‌ر له‌ سه‌عات 4ی‌ به‌یانی‌ ده‌كرێنه‌وه‌ و تا به‌ر له‌ تاریك بوون هاوڵاتیانی‌ كاری‌ كڕین ته‌واو ده‌كه‌ن.
له‌و رۆژه‌دا فرۆشگاكان به‌ داشكاندنی‌ نرخه‌كان هه‌وڵی‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ داهاتی‌ ساڵانه‌ی‌ خۆیان ده‌ده‌ن.
ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ به‌ هۆی‌ هه‌ڵاوسانی‌ ئابوری‌ ساڵانی‌ 2008 و 2009 و ده‌ره‌نجامه‌كانی‌ ئه‌و هه‌ڵاوسانه‌ كه‌ 12 ملێۆن بێكاری‌ لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ توانای‌ كڕینی‌ ئه‌مریكیه‌كانی‌ كه‌مبووه‌ته‌وه‌،  له‌ هه‌ینی‌ ره‌شدا  بازاڕه‌كان هاوشێوه‌ی‌ ساڵانی‌ به‌ر له‌ قه‌یرانی‌ ئابوری‌ قه‌ره‌بالغ نابێت.
به‌وه‌شه‌وه‌ فرۆشیارای‌ ئه‌مریكی‌ ته‌نها له‌ رۆژی‌ هه‌ینی‌ ره‌شدا یه‌ك له‌ سه‌ر سێی‌ فرۆشی‌ ساڵیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.


24/11/2012
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500