سندوقی‌ دراوی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ فه‌له‌ستین وه‌ك ئه‌ندام وه‌رناگرێت



په‌سه‌ندكراوه‌كه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان سه‌باره‌ت به‌ فه‌له‌ستین كاریگه‌ری‌ له‌ سه‌ر ئه‌ندابوونی‌ له‌ سندوقی‌ دراوی‌ نێده‌وڵه‌تیدا نابێت.
وته‌بێژی‌ سندوقی‌ دراوی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ئاشكرای‌ كرد، به‌ ره‌سمی‌ ناسینی‌ فه‌له‌ستین وه‌ك ده‌وڵه‌تی‌ چاودێر له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان هیچ كاریگه‌ریه‌كی‌ له‌ سه‌ر ئه‌ندامبوونی‌ فه‌له‌ستین له‌ سندوقی‌ دراوی‌ نێوده‌وڵه‌تیدا نابێت و ئه‌گه‌ر فه‌له‌ستینیه‌كان داوای‌ ئه‌ندامبوون له‌و سندوقه‌دا بكه‌ن ئه‌وا پێده‌چێت داواكاریه‌كه‌یان ره‌تبكرێته‌وه‌ چونكه‌ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی‌ سندوقی‌ دراوی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ئه‌ندامی‌ ره‌سمین نه‌ك چاودێر.
پرۆسه‌ی‌ داواكردنی‌ ئه‌ندامبوون له‌ سندوقی‌ دراوی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ سه‌ره‌تا له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی‌ ئیداریه‌وه‌ تاوتوێ‌ ده‌كرێت كه‌ 24 ئه‌ندامه‌ و دواتر ره‌وانه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ بڕیارده‌ران ده‌كرێت كه‌ له‌ 188 ئه‌ندام پێكهاتووه‌ و ئه‌مریكاش رۆڵێكی‌ سه‌ره‌كی‌ ده‌گێڕێت له‌ دانانی‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌و سندوقه‌دا.


01/12/2012
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500