ئۆباما داوای 60 ملیار دۆلار ده‌كات بۆ قه‌ربووكردنه‌وه
باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوای بودجه‌یه‌كی 60 ملیار دۆلاری له كۆنگرێس ده‌كات به‌مه‌به‌ستی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی زریانی ساندی. وته‌بێژێكی كۆشكی سپی ئه‌مریكا ئاشكرای كرد زریانی ساندی كه مانگی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو چه‌ند ویلایه‌تێكی ئه‌مریكای گرته‌وه دووه‌مین كاره‌ساتی سروشتی گه‌وره‌یه كه به درێژایی مێژوو رووبه‌ڕووی ئه‌مریكا بووه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌مریكا داوای له كۆنگرێس كردوه بڕی 60 ملیۆن دۆلار بودجه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كان دابین بكه‌ن. هاوكات حاكمی هه‌ردوو ویلایه‌تی نیوجێرسی و نیویۆرك كه زۆرترین زیانیان له زریانه‌كه‌دا به‌ركه‌وتووه پێشوازیان له داواكاریه‌كه‌ی باراك ئۆباما كرد. به‌هۆی زریانی ساندیه‌وه 110 كه‌س له ئه‌مریكا گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له 80 ملیار دۆلاریش زیانی مادی لێكه‌وته‌وه‌و له ئێستاشدا زیاتر له 40 هه‌زار كه‌س به هۆی روخانی ماڵه‌كانیانه‌وه له كامپه‌كاندا ده‌ژین.