سه‌رۆكی‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌: ئابوری‌ ئه‌مریكا له‌ لێواری‌ هه‌ره‌سدایه‌



سه‌رۆكی‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ هۆشداریدا سه‌باره‌ت به‌ شكستهێنانی‌ گفتوگۆكانی‌ كۆشكی‌ سپی‌ و كۆنگرێس له‌باره‌ی‌ پرسی‌ قه‌رزه‌كان.
جۆن بێرنان سه‌رۆكی‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاند، بنبه‌ستی‌ گفتوگۆی‌ قه‌رزه‌كانی‌ كۆشكی‌ سپی‌ و كۆماریه‌كان له‌ كۆنگرێسی‌ ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ رێگگاچاره‌ی‌ كۆنترۆڵكردنی‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ ئۆتۆماتیكی‌ باج له‌ سه‌ر داهاتی‌ خه‌ڵك و كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ خه‌رجیه‌كان زیانێكی‌ گه‌وره‌ی‌ به‌ ئابوری‌ ئه‌مریكا گه‌یاندوه‌ و له‌ لێواری‌ هه‌ره‌سهێنان نزیكی‌ كردوته‌وه‌.
بێرنانكی‌ وتیشی‌، رێكنه‌كه‌وتنی‌ ئه‌و دوولایه‌نه‌ له‌ سه‌ر قه‌رزه‌كان زیانی‌ گه‌وره‌ له‌ متمانه‌ی‌ بازاڕ و به‌كارهێنه‌ران ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌بێته‌ هۆی‌ دابه‌زینی‌ ئاستی‌ وه‌به‌رهێنان له‌ وڵاتدا.
سه‌رۆكی‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ داوای‌ له‌ باراك ئۆباما و كۆنگرێس كرد هه‌نگاوی‌ به‌په‌له‌ هه‌ڵگرن بۆ كۆنترۆڵكردنی‌ ئه‌و دۆخه‌ و كۆتایی‌ به‌و بنبه‌سته‌ بهێنن كه‌ له‌ گفتوگۆكاندا هاتوه‌ته‌ ئاراوه‌.



13/12/2012
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500