وه‌زیری نه‌وتی ئێران: فرۆشتنی نه‌وت به‌رێژه‌ی 40% دابه‌زیوه
وه‌زیری نه‌وتی ئێران له راپۆرتێكدا ئاشكرای كرد رێژه‌ی فرۆشتنی نه‌وتی وڵاته‌كه‌ی له 40% دابه‌زیوه‌و چه‌ندین گه‌شتی ئاسمانیش به‌هۆی نه‌بوونی سوته‌مه‌نیه‌وه هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه. رۆژ به رۆژ كاریگه‌ریه‌كانی سزا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان دژی ئێران زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له راپۆرتێكدا كه پێشكه‌شی په‌رله‌مانی كردووه رۆسته‌م قاسمی وه‌زیری نه‌وتی ئێران ئاشكرای كردوه ئاستی فرۆشتنی نه‌وتی ئێران به رێژه‌ی له 40% دابه‌زیوه و داهاتی غازیش به رێژه‌ی له 45% دابه‌زیوه، به گوێره‌ی راپۆرته‌كه به‌ر له ده‌ستپێكردنی سزا نه‌وتیه‌كانی ئه‌وروپاو ئه‌مریكا، ئێران رۆژانه 2 ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرد به‌ڵام له ئێستادا ئه‌و رێژه‌یه دابه‌زیوه بۆ 800 هه‌زار به‌رمیل. له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌هۆی راگرتنی پرۆسه‌ی گه‌یاندنی سوته‌مه‌نی به فڕۆكه‌كان به‌هۆی قه‌رزه‌وه له رۆژی رابردووه‌وه تا ئێستا ده‌یان گه‌شتی ئاسمانی ئێران په‌كیان كه‌وتووه. به‌ڵام حه‌مید ره‌زا په‌هله‌وانی سه‌رۆكی رێكخراوی فڕۆكه‌وانی ئێران رایگه‌یاند، ئه‌و گرفته ئه‌مڕۆ به شێوه‌ی كاتی چاره‌سه‌ر كراوه.