به‌پێچه‌وانه‌ی یاساوه‌ حكومه‌تی هه‌رێم 2مانگه‌ پێشینه‌ی خانوبه‌ره‌ی ڕاگرتووه‌



وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ڕاگرتنی‌ پێشینه‌ی‌ خانوبه‌روه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ كاتیه‌و به‌هۆی‌ حساباتی‌ كۆتای‌ ساڵه‌وه‌بووه‌ .
دلێر تارق، وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ knn ڕاگه‌یاند: هیچ فه‌رمانێك نیه‌ بۆڕاگرتنی‌ ته‌واوه‌تی‌ پێشینه‌ی‌ خانوبه‌ره‌و ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌كرد: راگرتنی‌ ئه‌و پێشینه‌یه‌ له‌ ئێستادا كاتیه‌ و به‌هۆی‌ حساباتی‌ ساڵانه‌وه‌یه‌ و له‌ماوه‌یه‌كی‌ نزیكدا ده‌ست ده‌كرێته‌وه‌ به‌دابه‌شكردنی‌ چه‌كی‌ پاره‌كان .
به‌پێی یاسای بودجه‌ی ساڵی 2012 هیچ پێشینه‌یه‌ك ڕاناگیرێت تاپه‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی ساڵی 2013، به‌ڵام پێشتر عه‌بدوڵا مه‌لا نوری‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێم ماوه‌ی دوو مانگه‌ پێدانی پێشینه‌ی خانوبه‌ره‌ی ڕاگرتووه‌و ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسایه‌و داوایان له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانكردوه‌ حكومه‌ت له‌وپێشێلكاریه‌ ئاگاداربكاته‌وه‌ .


09/01/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500