هه‌نارده‌ی‌ نه‌وت له‌رێگه‌ی‌ تانكه‌ره‌وه‌ بۆ توركیا ده‌ستیپێكرده‌وه‌



دوای‌ راوه‌ستانێكی‌ كورت، هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌رێگه‌ی‌ تانكه‌ره‌وه‌ بۆ توركیا ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

ئاژانسی‌ رۆیته‌رز له‌زاری‌ ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه‌وه‌ له‌كه‌رتی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌مه‌به‌ستی‌ چاككردنی‌ سیتسمی‌ پشكنین بۆ ماوه‌یه‌كی‌ كورت راوه‌ستاوه‌، هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی‌ خاوی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌رێگه‌ی‌ تانكه‌ره‌وه‌ بۆ توركیا ده‌ستیپێكردۆته‌وه‌.

هه‌ر به‌وته‌ی‌ ئه‌و سه‌رچاوانه‌، له‌رۆژی‌ چوارشه‌مه‌وه‌ تانكه‌ره‌كانی‌ نه‌وت له‌ كێلگه‌ی‌ ته‌قته‌قه‌وه‌ ده‌ستیانكردۆته‌وه‌ به‌جموجوڵ بۆ سنوره‌كانی‌ توركیا، ئه‌وه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌دێت هه‌فته‌ی‌ رابردوو حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رێگایدا به‌كۆمپانیای‌ جێنل ئینیرجی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ راسته‌وخۆ نه‌وتی‌ كێلگه‌ی‌ ته‌ق قه‌ق به‌ توركیا بفرۆشێت.

به‌وته‌ی‌ سه‌رۆكی‌ كۆمپانیای‌ جێنل ئێنێرجی‌ له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند هه‌فته‌ی‌ ئاینده‌ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم بۆ توركیا ده‌گاته‌ 20 هه‌زار به‌رمیل له‌رۆژێكدا.

هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی‌ خاو به‌شێوه‌یه‌كی‌ راسته‌وخۆ بۆ توركیا دوای‌ ئه‌وه‌دێت به‌هۆی‌ ناكۆكیه‌كان له‌باره‌ی‌ پێدانی‌ پاره‌ی‌ كۆمپانیاكانی‌ نه‌وت حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی‌ خۆی‌ له‌رێگه‌ی‌ ئه‌و بۆرییه‌ نه‌وتانه‌وه‌ راگرت كه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندیدان.



17/01/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500