مالكی‌ رێره‌وه‌ سنوریه‌كان له‌گه‌ڵ سوریا‌و ئوردن ده‌كاته‌وه‌



دوای‌ ماوه‌یه‌ك داخستنیان، به‌فه‌رمانێك نوری‌ مالیكی‌ رێڕه‌وه‌ سنورییه‌كانی‌ عێراق له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وڵاتی‌ ئوردن‌و سوریا ده‌كاته‌وه‌.

محه‌مه‌د فه‌تحی‌ حه‌نتوش وته‌بێژی‌ پارێزگای‌ ئه‌نبار رایگه‌یاند، له‌كاتژمێری‌ شه‌شی‌ به‌یانی‌ ئه‌مڕۆوه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌رێڕه‌وی‌ سنوری‌ ته‌رابیل له‌گه‌ڵ ئوردن‌و رێره‌وه‌كانی‌ وه‌لید‌و ره‌بیعه‌ له‌گه‌ڵ سوریا ده‌كرێنه‌وه‌.

له‌لێدوانێكدا بۆ سایتی‌ سۆمه‌ریه‌نیوز، حه‌نتوش ده‌ڵێت: نوری‌ مالیكی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ بروسكه‌یه‌كی‌ ئاڕاسته‌ی‌ قاسم محه‌مه‌د عه‌بد پارێزگاری‌ ئه‌نباركردوه‌‌و تێیدا فه‌رمانیكردوه‌ به‌ كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و رێڕه‌وه‌ سنورییانه‌.

رۆژی‌ 9 ی‌ ئه‌م مانگه‌ حكومه‌تی‌ عێراق هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی‌ كه‌ له‌ پارێزگا سوننه‌نشینه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چوه‌، رێڕه‌وی‌ سنوری‌ ته‌رابیلی‌ له‌گه‌ڵ ئوردندا داخست، دواتر له‌ رۆژی‌ 13 ی‌ مانگدا هه‌ردوو رێڕه‌وی‌ وه‌لید‌و ره‌بیعه‌ی‌ له‌گه‌ڵ سوریاش داخست، ئه‌وه‌ش له‌بری‌ ئارامكردنه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی‌ له‌دژی‌ مالیكی‌ توندتركرده‌وه‌.


18/01/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500