عێراق: داهاتی‌ نه‌وت له‌مانگی‌ كانونی‌ یه‌كه‌مدا 7 ملیارو551 ملیۆن دۆلار بووه‌



مانگی‌ كانونی‌ یه‌كه‌می‌ رابردوو 72 ملیۆن‌و 800 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی‌ هه‌نارده‌ی‌ ده‌ره‌وه‌ كردوه‌.

Lكۆمپانیای‌ فرۆشتنی‌ نه‌وتی‌ عێراق ناسراو به‌ سۆمۆ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا  رایگه‌یاند، سه‌رجه‌می‌ گشتی‌ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی‌ عێراق له‌مانگی‌ كانونی‌ یه‌كه‌می‌ رابردودا 72 ملیۆن‌و 800 هه‌زار به‌رمیل بووه‌، واته‌ له‌هه‌ر رۆژێكدا دوو ملیۆن‌و 348 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه‌.

كۆمپانیای‌ سۆمۆ ئاماژه‌به‌وه‌شده‌كات، داهاتی‌ نه‌وت له‌و مانگه‌دا گه‌یشتۆته‌ 7 ملیار‌و 551 ملیۆن دۆلار‌و ناوه‌ندی‌ نرخیش بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت له‌و مانگه‌دا گه‌یشتۆته‌ 103 دۆلار‌و 723 سه‌نت، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی‌ 30 كۆمپانیای‌ جیهانی‌ نه‌وتیان له‌عێراق كڕیوه‌ له‌وانه‌ كۆمپانیای‌ وڵاتانی‌ ئه‌مریكا‌و چین‌وبه‌ریتانیا.

هه‌ر به‌پێی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ كه‌ كۆمپانیای‌ سۆمۆ بڵاویكردۆته‌وه‌، له‌كۆی‌ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی‌ عێراق له‌مانگی‌ كانونی‌ یه‌كه‌می‌ رابردودا، پارێزگای‌ به‌سره‌ 62 ملیۆن‌و 700 هه‌زار به‌رمیلی‌ هه‌نارده‌ كردوه‌، سه‌رجه‌می‌ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی‌ كه‌ركوكیش له‌و مانگه‌دا 10 ملیۆن‌و 100 هه‌زار به‌رمیل بووه‌.


21/01/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500