عێراق 70 ملیار دۆلار پاشەكه‌وتی‌ هه‌یه‌



خوزه‌یر خوزاعی‌ جێگری‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق ئاشكرایده‌كات وڵاته‌كه‌ی‌ 70 ملیار دۆلار پاشەكه‌وتی‌ هه‌یه‌و له‌داهاتویه‌كی‌ نزیكشدا عێراق ده‌بێته‌ یه‌كێك له‌وڵاته‌ كۆمه‌ك به‌خشه‌كان .


له‌میانی‌ به‌شداریكردنی‌ له‌لوتكه‌ی‌ عه‌ره‌بی‌ بۆ گه‌شپێدانی‌ سیاسی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ ریازی‌ پایته‌ختی‌ سعودیه‌، حوزه‌یر خوزاعی‌ جێگری‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق رایگه‌یاند ئابوری‌ عێراق له‌گه‌شه‌كردنی‌ به‌رده‌وامدایه‌و بودجه‌ی‌ وڵات له‌ 2007 ه‌وه‌ به‌ 42 ملیار دۆلار ده‌ستیپێكرده‌وه‌ و ساڵی‌ 2012ش 100 ملیار دۆلار بوه‌ و به‌رده‌وامیش ئه‌و ژماره‌یه‌ به‌رزده‌بێته‌وه‌ .


خوزاعی‌ وتیشی‌ داهات و ئابوری‌ تاك له‌ عێراقدا به‌ڕێژه‌ی‌ 70% به‌رزبوه‌ته‌وه‌، هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی‌ ئه‌و گه‌شه‌كردنه‌شدا پاره‌ی‌ پاشه‌كه‌وتكراوی‌ وڵات گه‌یشتۆته‌ 70 ملیار دۆلار، بۆیه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌داهاتویه‌كی‌ نزیكدا عێراق ده‌بێته‌ یه‌كێك له‌ وڵاته‌ كۆمه‌ك به‌خشه‌كان.


23/01/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500