واشنتن تایمز: له‌ داهاتودا عێراق نرخی‌ نه‌وت له‌بازاره‌كاندا دیاریده‌كات



رۆژنامه‌یه‌كی‌ ئه‌مریكی‌ ئاشكرایده‌كات: به‌هۆی‌ بونی‌ رێژه‌یه‌كی‌ زۆری‌ نه‌وتی‌ یه‌ده‌گ و زیادبونی‌  هه‌نارده‌كردنی‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ ، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ چه‌ند ساڵی‌ داهاتودا عێراق نرخی‌ نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا دیاریبكات .

رۆژنامه‌ی‌ زه‌ واشنتن تایمز، له‌ راپۆرتێكدا ئاشكرایكردوه‌، به‌هۆی‌ زیادبونی‌ رێژه‌ی‌ هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وت له‌ عێراقه‌وه‌ بۆ بازاڕه‌كانی‌ جیهان، ئه‌گه‌ری‌ ئه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ چه‌ند ساڵی‌ داهاتودا عێراق نرخی‌ نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا دیاریبكات،
به‌تایبه‌ت له‌ ئێستادا عێراق رۆژانه‌ نزیكه‌ی‌ 3 ملیۆن و 4 سه‌د هه‌زار به‌رمیل  نه‌وت هه‌نارده‌ی‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌كات و رێژه‌كه‌شی‌ له‌ زیادبوندایه‌ .

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌، له‌ ئێستادا عێراق خاوه‌نی‌ بڕێكی‌ زۆری‌ نه‌وتی‌ یه‌ده‌گه‌و  چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ داهاتویه‌كی‌ نزیكدا ببێته‌ یه‌كه‌م ولاَت له‌ روی‌ بونی‌ نه‌وت یه‌ده‌گ .

هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی‌ زه‌ واشنتن تایمز  ئه‌وه‌شی‌ خستوه‌ته‌رو، به‌هۆی‌  گه‌مارۆی‌ ئابوری‌ و بونی‌  ناكۆكی‌ و پشێوی، عێراق له‌رابردودا  نه‌یتوانیوه‌، نه‌وته‌كه‌ی‌ ده‌ربهێنێت و سودی‌ لێوه‌ربگرێت، ئه‌وه‌ش وایكردوه‌ پارێزگاری‌ له‌ نه‌وته‌كه‌ی‌ بكات .



04/02/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500