قه‌یرانی‌ به‌كارهێنانی‌ گۆشتی‌ ئه‌سپ سه‌رتاسه‌ری‌ ئه‌وروپای‌ گرته‌وه‌



KNNC

به‌ هۆی‌ ئاشكرابوونی‌ ده‌یان حاڵه‌تی‌ فرۆشتنی‌ گۆشتی‌ ئه‌سپ له‌ بری‌ گۆشتی‌ مانگا پرۆسه‌ی‌ كۆنترۆڵكردنی‌ ماده‌ خۆراكیه‌كان په‌ره‌ده‌ستێنێت.

دوای‌ ئه‌و ئابڕوچوونه‌ی‌ به‌ هۆی‌ فرۆشتنی‌ گۆشتی‌ ئه‌سپه‌وه‌ كه‌ له‌ رۆمانیاوه‌ ره‌وانه‌ی‌ هه‌ر یه‌ك له‌ وڵاتانی‌ هۆڵه‌ندا و به‌ریتانیاو فه‌ره‌نسا كرابوو له‌ فرۆشگاكاندا به‌ ناوی‌ گۆشتی‌ مانگا به‌ هاوڵاتیان فرۆشرابوو دامه‌زراوه‌كانی‌ كۆنترۆڵكردنی‌ ته‌ندروستی‌ خۆراكی‌ ئه‌وروپا بڕیاریانداوه‌ به‌ وردی‌ چاودێری‌ ئه‌و ماده‌ خۆریاكیانه‌ بكه‌ن كه‌ له‌ فرۆشگاكاندا بڵاوده‌كرێنه‌وه‌.

له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا وڵاتانی‌ ئه‌ندامی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا بڕیاریانداوه‌ 2 هه‌زار و 250 پشكنینی‌  نوێ‌ له‌سه‌ر ماده‌ خۆراكیه‌كان ئه‌نجام بده‌ن له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا پشكی‌ هه‌ر وڵاتێكی‌ له‌ نێوان 10 بۆ 150  پشكنین ده‌بێت.. لیژنه‌كانی‌ پشكنین له‌ به‌ریتانیا 29 به‌رهه‌می‌ گۆشتیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ تێیدا گۆشتی‌ ئه‌سپ به‌كار هاتووه‌.


17/02/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500