له‌ یۆنان به‌ هۆی‌ مانگرتنی‌ سه‌رتاسه‌ریه‌وه‌ كاره‌كانی‌ حكومه‌ت په‌كیان كه‌وت



KNNC

له‌ یۆنان مانگرتنی‌ سه‌رتاسه‌ری‌ راگه‌یه‌نرا و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی‌ حكومه‌تیش به‌ هۆیه‌وه‌ په‌كی‌ كه‌وت.

وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك به‌رامبه‌ر به‌ جێبه‌جێكردنی‌ پلانه‌ ئابوریه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا و سندوقی‌ دراوی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ له‌ سه‌ر بانگه‌وازی‌ یه‌كێتی‌ كرێكاران و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی‌ حكومی‌ و پارته‌كانی‌ ئه‌ۆپۆزسیۆن، مانگرتنی‌ سه‌رتاسه‌ری‌ ئه‌نجامدراو سه‌رجه‌م كاروباری‌ فه‌رمانگه‌كانی‌ حكومه‌ت  په‌كیانكه‌وت.

رۆژنامه‌نووسان و میدیاكاران كه‌ رۆژی‌ سێشه‌ممه‌ مانگرتنیان ئه‌نجامدا ئه‌مڕۆ، به‌ مه‌به‌ستی‌ روماڵكردنی‌ هه‌واڵی‌ مانگرتنه‌ گشتیه‌كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ سه‌ركاره‌كانیان.

یونان ماوه‌ی‌ چوار ساڵه‌ رووبه‌ڕَووی‌ قه‌یرانێكی‌ قوڵی‌ دارای‌ بووه‌ته‌وه‌ و ئابوری‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌ لێواری‌ هه‌ره‌سهێنانی‌ ته‌واوه‌تیدایه‌.

له‌ ئێستاشدا به‌ مه‌به‌ستی‌ فه‌راهه‌مكردنی‌ زه‌مینه‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ قۆناغێكی‌ دیكه‌ی‌ قه‌رزه‌كانی‌ له‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا و سندوقی‌ دراوی‌ نێوده‌وڵتی‌ كه‌بڕه‌كه‌ی‌ 130 ملیار یۆرۆیه‌، حكومه‌تی‌ یۆنان فشاره‌كانی‌ بۆ سه‌ر كرێكاران و فه‌ره‌مانبه‌ران زیاتر كردوه‌ و جگه‌ له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ موچه‌كانیان هه‌زاران كرێكار و فه‌ره‌مانبه‌ری‌ حكومیشی‌ ناچاركردوه‌ واز له‌ كاره‌كانیان بهێنن.


20/02/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500