عێراق به‌هۆی كڕینی چه‌كه‌وه‌ ملیاره‌ها دۆلار زیانی كردوه‌



KNNC

لیژنه‌ی دارایی ‌وئابوری له‌په‌رله‌مانی عێراق،، سه‌رجه‌م دۆسێكانی گرێبه‌ستی كڕینی چه‌ك له‌لایه‌ن هه‌ردوو وه‌زراه‌تی به‌رگری‌و ناخۆی عێراقه‌وه‌ له‌په‌رله‌مان ده‌وروژێنێت.

خالید عه‌لوانی ئه‌ندانی لیژنه‌ی دارایی‌و ئابوری له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ڕایگه‌یاند كڕینی چه‌ك‌و كه‌ره‌سه‌ی سه‌بازیی ملیاره‌ها دۆلار زیانی  به‌ ئابوری عێراق گه‌یاندوه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا  سه‌رجه‌م دۆسێكانی كڕینی چه‌ك له‌په‌رله‌مان ده‌خاته‌ به‌رباس‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌بونی گه‌نده‌ڵی ‌و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی له‌بودجه‌ی گشتی عێراقدا، به‌تایبه‌ت دوای ئاشكرابونی گه‌نده‌ڵی له‌گرێبه‌ستی كڕینی چه‌ك له‌نێوان به‌غدا‌و مۆسكۆ.

عه‌لوانی جه‌ختیشی كرده‌وه‌، كه‌زانیارییه‌كان له‌باره‌ی پڕچه‌كردنی سوپای عێراقی ناكۆك‌و دژن به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ ده‌ڵێن كه‌ تێچوی گرێبه‌سته‌كان ده‌گاته‌ 600 میلۆن دۆلار، هه‌ندێكی تریش ده‌ڵێن 600 ملیار دۆلار، ووتیشی تائێستا به‌هۆی كڕینی چه‌كه‌وه‌، ئابوری عێراق ملیاره‌ها دۆلار زیانی پێگه‌یشتووه‌,ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ لیژنه‌كه‌یان بۆ لێكۆڵینه‌وه‌‌و به‌دواداچوون، ته‌نانه‌ت دۆسێی كڕینی ئامێره‌كانی پشكنین ده‌كات كه‌سه‌رچاوه‌كان زانیاری جۆراوجۆر ده‌ده‌ن له‌و باره‌یه‌وه‌.


23/02/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500