ئیتالیا: ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ بازاڕی‌ بۆرسه‌ی‌ توشی‌ شۆك كرد



KNNC

ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ی‌ ئیتالیا,( بۆرسه‌ی‌ ئه‌وروپا) تووشی‌ شۆك ده‌كات و سه‌ركرده‌ی‌ ئیئتلافی‌ چه‌پڕه‌وه‌كانیش داوا له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كات به‌رپرسیارانه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن.

به‌ گوێره‌ی‌ دواین ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ی‌ ئیتاڵیا, ئیئتلافی‌ چه‌پڕه‌وه‌كان به‌ سه‌ركردایه‌تی‌( پیر لویچی‌ برسانی‌), به‌ جیاوازیه‌كی‌ كه‌م، كه‌وتۆته‌ پێش ئیئتلافی‌ راستڕه‌وه‌كان به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ سیلیڤیۆ برلیسكۆنی‌،  پارتێكی‌ نوێش، به‌ ناوی‌ پێنج ئه‌ستێره‌, سێهه‌مین پله‌ی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌، به‌وجۆره‌ش، هیچ لایه‌نێك توانای‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ نییه‌، ئه‌و ئه‌نجامه‌ش به‌ پێچه‌وانه‌ی‌ چاوه‌ڕوانیه‌كانی‌ بازاڕی‌ بۆرسه‌ و پشكه‌كانی‌ ئه‌وروپاوه‌ بووه‌، به‌جۆرێك دوای‌ راگه‌یاندنی‌ ئه‌نجامه‌كان,

بازاِی‌ بۆرسه‌ تووشی‌ شۆك بووه‌ و به‌ هۆیه‌وه‌ نرخی‌ پشكه‌كان له‌ بازاڕی‌ بۆرسه‌ی‌ فرانكفۆرت به‌ڕێژه‌ی‌  له‌سه‌دا یه‌ك پۆینت 79 دابه‌زی و, نرخی‌ پشكه‌كان له‌ بازاڕی‌ بۆرسه‌ی‌ میلان له‌ 4% و پۆینت 46 دابه‌زی‌ و, بازاڕی‌ بۆرسه‌ی‌ مه‌دریدیش به‌رێژه‌ی‌ له‌ 2% و پۆینت 52 دابه‌زی‌و, بازاڕی‌ بۆرسه‌ی‌ له‌نده‌نیش به‌ڕێژه‌ی‌ له‌سه‌دا یه‌ك پۆینت 34 دابه‌زی‌.

هاوكات سه‌رۆكی‌  ئیئتلافی‌ چه‌پڕه‌وه‌كان هه‌موارنه‌كردنی‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ به‌ هۆكاری‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ له‌قه‌ڵه‌مدا.


27/02/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500