جۆن كیری‌: ئه‌مریكا 450 ملیۆن دۆلار هاوكاری‌ میسر ده‌كات



KNNC

هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا بۆ میسر دۆخی‌ ئه‌منی‌ ئه‌و وڵاته‌ جارێكی‌ تر ئاڵۆزبووه‌ و له‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ پورسه‌عید و مه‌نسوره‌دا 4 كه‌س كوژران و زیاترله‌ 400 كه‌سی‌ دیكه‌ش بریندار بوون و خۆپیشاندانه‌كانی‌ گۆڕه‌پانی‌ ته‌حریریش ده‌ستتیپێكرده‌وه‌، جۆن كێریش به‌ڵێنیدا ئه‌مریكا 450 ملیۆن دۆلار هاوكاری‌ ئابوری‌ میسر بكات و ئۆپۆزسیۆنیش ره‌خنه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ نێوان ئه‌مریكا و میسر ده‌گرێت.

قه‌یرانی‌ سیاسی‌ میسر تا دێت قوڵتر ده‌بێته‌وه‌ و هه‌وڵه‌كانی‌ ئه‌مریكاش بۆ ناوبژیوانی‌ كردنی‌ نێوان ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات شكستی‌ هێناو سه‌ردانه‌كه‌ی‌ جۆن كێری‌ نه‌ك هه‌ر كێشه‌كانی‌ چاره‌سه‌ر نه‌كرد به‌ڵكو شه‌پۆلێكی‌ نوێی‌ توندوتیژی‌ ئه‌و وڵاته‌ی‌ گرته‌وه‌.

له‌ میانه‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ میسر جۆن كێری‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا دوای‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د مورسی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌و وڵاته‌ به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی‌ به‌ مورسی‌ دا واشنتۆن بڕی‌ 450 ملیۆن دۆلار هاوكاری‌ میسر بكات به‌ مه‌به‌ستی‌ بوژاندنه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ وڵاته‌كه‌ی‌ و 190 ملیۆن دۆلاری‌ ئه‌و هاوكاریه‌ش به‌م زووانه‌ پێشكه‌ش ده‌كرێت و له‌ به‌رامبه‌ردا داوای‌ جێگیری‌ سیاسی‌ و ئه‌منی‌ له‌ میسریه‌كان كرد، به‌ڵام بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ بتوانێت ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاتی‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌ یه‌كتر نزیك بكاته‌وه‌ قاهیره‌ی‌ له‌ نێوان ئاپۆرای‌ خۆپیشانده‌راندا به‌جێهێشت و محه‌مه‌د به‌رادعی‌ و حه‌مدین سوباحی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ كێریان بایكۆتكرد و ژماره‌یه‌ك له‌ نوێنه‌رانی‌ ئۆپۆزسیۆن كه‌ به‌شداری‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ جۆن كیریان كرد ره‌خنه‌ی‌ توندیان ئاراسته‌ی‌ كرد به‌ هۆی‌ پشتیوانی‌ كردنی‌ له‌ مورسی‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی‌ و ته‌ئكیدیان كرده‌وه‌ له‌كاتێكدا ئه‌مریكا داوا له‌ ئۆپۆزسسیۆن ده‌كات به‌شداری‌ هه‌ڵبژاردن بكات كه‌ مورسی‌ سه‌ره‌تایی‌ ترین بنه‌ماكانی‌ دیموكراسی‌ پێشێلكردوه‌.

هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ كێری‌ خۆپیشاندانێكی‌ فراوان له‌ شاری‌ پورسه‌عید و مه‌نسور ده‌ستیپێكرد و له‌ ئه‌نجامی‌ پێكدادانی‌ نێوان پۆلیس و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان 2 پۆلیس و 2 خۆپیشانده‌ر گیانیان له‌ ده‌ستداو زیاتر له‌ 400 خۆپیشانده‌ریش بریندار بوون و پێكدادانی‌ نێوان هێزه‌كانی‌ پۆلیس و خۆپیشانده‌ران له‌ گۆڕه‌پانی‌ ته‌حریریش ده‌ستیپێكرده‌وه‌.


04/03/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500