عێراق پێویستی به‌130 ملیار دۆلار هه‌یه‌ بۆپه‌ره‌پێدانی نه‌وت
به‌غدا 16 ملیاری‌ بۆ چه‌ك‌وكه‌ره‌سته‌ی سه‌بازی ته‌رخانكردوه‌



KNNC

حكومه‌تی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پێویستیان به‌بڕی 130 ملیار دۆلار هه‌یه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌نه‌وتیه‌كانی عێراق‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ 9 ملیۆن به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا.

ڕۆژنامه‌ی حه‌یاتی چاپی له‌نده‌نی له‌زاری په‌رپرسانی عێراقه‌وه‌ گواستویه‌تیه‌وه‌، حكومه‌تی به‌غدا، بۆ زیادكردنی ڕێژه‌ی به‌رهه‌مێنان‌و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌ دووملیۆن‌و 900 هه‌زاربه‌میله‌وه‌ بۆ 9 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌ڕۆژێكدا، پێویستی 130 ملیار دۆلار هه‌یه‌.

ڕۆژنامه‌ی‌ حه‌یات ئاشكراشی ده‌كات، حكومه‌تی به‌غدا، له‌ماوه‌ی 5 ساڵی ڕابردوودا له‌ 20% بودجه‌ی گشتی بۆ پڕچه‌ككردنی سوپا‌و ڕێكاره‌ ئه‌منیه‌كان ته‌رخانكردووه‌، به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌كه‌ حكومه‌تی عێراق له‌بودجه‌ی ئه‌مساڵدا كه‌ده‌گاته‌ 118 ملیار دۆلار، 16ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری ته‌رخانكردووه‌ بۆ كار‌وبار‌و پێداویستی مه‌شق‌وڕاهێنانی  سه‌ربازیی. 


17/03/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500