بڕیاری‌ حكومه‌ت بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ تابلۆ كاردانه‌وه‌ی‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌
زیادكردنی‌ نرخی‌ تابلۆ به‌زیانی‌ هاوڵاتیان ده‌شكێته‌وه‌



KNNC

بڕیاره‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ نرخی‌ تابلۆی‌ ئوتومبێل كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر بازاڕه‌كانی‌ ئوتومبێل دروست كردووه‌, جگه‌ له‌ به‌ربونه‌وه‌ی‌ نرخ هاوكات كڕین و فرۆشتنی‌ ئوتومبێلیشی‌ ڕاگرتووه‌, به‌شێك له‌ مامه‌ڵه‌كارانی‌ ئوتومبێلیش ده‌ڵێن بڕیاری‌ له‌و شێوه‌یه‌ كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر هاوڵاتیانی‌ چینی‌ مامناوه‌ند ده‌بێت, شاره‌زایه‌كی‌ هاتوچۆش ده‌ڵێت سنورداركردنی‌ هێنانی‌ ئوتومبێل و به‌رزبونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ تابلۆ كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر كه‌مبونه‌وه‌ی‌ ڕوداوه‌كانی‌ هاتوچۆو قه‌ره‌باڵغی‌ شه‌قامه‌كان نابێت.

بڕیارو پێشنیاره‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بۆ سنورداركردنی‌ هێنانی‌ ئوتومبێل و به‌رزبونه‌ی‌ نرخی‌ تابلۆ كاریگه‌ری‌ كردۆته‌ سه‌ر بازاڕه‌كان و جگه‌ له‌ گرانبونی‌ نرخی‌ ئوتومبێل هاوكات كڕین و فرۆشتنی‌ ئوتومبێلیشی‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو كه‌مكردۆته‌وه‌, به‌شێك له‌ مامه‌ڵه‌كارانی‌ ئه‌و بواره‌ش ده‌ڵێن ئوتومبێل له‌وڵاتان نرخی‌ جێگیره‌و ته‌نها ژماره‌یه‌ك بازرگان له‌هه‌رێم نرخیان به‌رزكردۆته‌وه‌.

پێشنیاره‌كه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ نرخی‌ تابلۆ بۆ چه‌ند قاتێك, به‌بڕوای‌ به‌شێك له‌ بازرگانانی‌ ئوتومبێل كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر هاوڵاتیانی‌ كه‌مده‌رامه‌ت و فه‌رمانبه‌ران ده‌بێت, شاره‌زایه‌كی‌ بواری‌ هاتوچۆش ده‌ڵێت سنورداركردنی‌ ئوتومبێل و به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ نرخی‌ تابلۆ كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ قه‌ره‌باڵغی‌ شه‌قامه‌كان و ڕوداوه‌كانی‌ هاتوچۆ نابێت.

به‌پێی‌ ڕێنماییه‌كان پێویسته‌ سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ بازرگانی‌ هاورده‌كردنی‌ ئۆتۆمبیل ده‌كه‌ن خۆیان ڕێكبخه‌ن وه‌ك كۆمپانیای‌ تایبه‌تمه‌ند له‌بواری‌ هاورده‌كردنی‌ ئۆتۆمبیل ,هه‌روه‌ك له‌ به‌رامبه‌ر پێدانی‌ مۆڵه‌تی‌ هاورده‌كردن بۆ هه‌ر ئۆتۆمبیلێك ره‌سم وه‌رده‌گیرێت به‌بڕی‌ 100 هه‌زار دینار له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ بازرگانیه‌وه‌ ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ وه‌رگرتنی‌ 100 هه‌زاریش وه‌ك كرێی‌ پشكنین له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی‌ پشكنینی‌ كۆنترۆڵی‌ جۆریه‌وه‌.


24/03/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500