|
|
|
|
|
كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی بۆ هونه‌رمه‌ند عه‌باسی كه‌مه‌ندی سازكرا
هونه‌رمه‌ندی ناسراوی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان عه‌باسی كه‌مه‌ندی , دوای گه‌یشتنی بۆ شاری سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا چه‌ندین لایه‌نی ژیانی تایبه‌تی و هونه‌ری بۆ عاشقانی ده‌نگی ئاشكراكرد‌و بریاره له‌ماوه‌ی مانه‌وه‌شیدا بۆیه‌كه‌م جار پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری له‌سلێمانی بكاته‌وه, كه‌سه‌رجه‌م تابلۆكانی له سه‌رده‌می گه‌نجێتێدا كێشاوه.
دوای گه‌یشتنی له شاری سنه‌ی خۆرهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه بۆ شاری سلێمانی, هونه‌رمه‌ندی ناسراوو ده‌نگخۆشی كورد عه‌باسی كه‌مه‌ندی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ناوه‌ندی ڕۆشنبیری ئه‌ندێشه سه‌ره‌تای ئاشنابون به‌كاری هونه‌ری ڕون كرده‌وه.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكیknn ده‌رباره‌ی سلێمانی و سنه ئه‌و جگه له خستنه‌ڕوی شیعرێك ده‌رباره‌ی له‌یه‌كچونی سنه‌و سلێمانی ڕاشیگه‌یاند زۆر خاڵی فه‌رهه‌نگی و مێژوی به‌یه‌كیانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
هونه‌رمه‌ند عه‌باسی كه‌مه‌ندی ده‌رباره‌ی بونی به‌هره‌ی هونه‌ری له ژیانیدا وتی ئه‌وه هونه‌ره به‌دوای ئه‌ودا ڕایكردووه, له‌ناخیدا قوڵپی داوه.
بڕیاره له‌ماوه‌ی مانه‌وه‌یدا له شاری سلێمانی هونه‌رمه‌ند پیشانگایه‌كی شێوه‌كاری بكاته‌وه, كه ئامانج لێی نمایش كردنی ئه‌و تابلۆیانه‌یه كه له قۆناغی گه‌نجێتیدا كێشاویه‌تی, عاشقانی ده‌نگی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ش ده‌ڵێن سروشت به‌شێكی دانه‌بڕاوه له هونه‌ره‌كه‌ی .
عه‌باسی كه‌مه‌ندی ده‌نگێكی ئاشنای هونه‌ری ڕه‌سه‌نی كوردی, ئه‌و ئه‌گه‌رچی وه‌ك هونه‌مه‌ندی گۆرانی و مه‌قامات‌و مۆسیقا ناسراوه, به‌ڵاو پڕاوپره له‌به‌هره‌و توانای جوان, ئه‌و جگه له‌كاری گۆرانی و مۆسیقا, مێژونوسێكی به‌تواناو زمانزانێكی به‌سه‌لیقه‌و ڕۆماننوسێكی ورد‌و شاعیرێكی خۆشه‌ویست و سینه‌ماكارێكی به‌توانایه, جگه له‌بواری شێوه‌كاری كه خاوه‌نی سه‌دان تابلۆی دانسقه‌یه
22/12/2012
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
KNN Frequencies:
|
|
|