سه‌نته‌ری ڕاوێژكاری خێزانی خولی بۆ 8 هه‌زار هاوسه‌ری نوێ كردۆته‌وه
ماوه‌ی 3 ساڵه سه‌نته‌ری ڕاوێژكاری خێزانی له شاری سلێمانی كراوه‌ته‌وه‌و له‌و ماوه‌یه‌شدا خولی هۆشیاری بۆ 16 هه‌زار كوڕ‌و كچ له قۆناغی ده‌ستگیرانداریدا ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری كردۆته‌وه, به‌شێك له‌و كوڕوكچانه‌ش كه به‌نیازن بچنه پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریه‌وه, بونی ئه‌و سه‌نته‌ره به‌پێویست ده‌زانن و داوا ده‌كه‌ن هه‌موو كه‌سێك پێش پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ناچار بكرێت به‌شداری له‌وخولانه‌دا بكات. له پێناو پێشكه‌شكردنی زانیاری و هۆشیاری ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری, ماوه‌ی 3 ساڵه سه‌نته‌ری ڕاوێژكاری خێزانی سلێمانی له ڕێگای كردنه‌وه‌ی خولی ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی و یاساییه‌وه زانیاری پێشكه‌ش به 16 هه‌زار كوڕ‌و كچ كردووه پێش ئه‌وه‌ی بچنه ناو پرۆسه‌ی هاوسه‌ر گیریه‌وه.
له‌و سه‌نته‌ره‌دا جگه له پێشكه‌شكردنی چه‌ند وانه‌یه‌ك له‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری هاوكات نامیلكه‌یه‌ك پێشكه‌ش به‌و كچ و كوڕانه ده‌كرێت كه به‌نیازن بچنه ناو پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریه‌وه,و چه‌ندین زانیاری ده‌رباره‌ی كێشه‌و گرفته‌كانی به‌رده‌م هاوسه‌ره‌كان و شێوازی چاره‌سه‌ركردنیان خراوه‌ته‌ڕوو. به‌شێك له‌و كوڕ‌و كچه گه‌نجانه‌ی كه به‌نیازن بچنه ناو پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریه‌وه بونی ئه‌و جۆره خولانه به گرنگ و پێویست ده‌زانن, تا له قۆناغی هاوسه‌رگیریدا بتوانن به سه‌ر كێشه‌و گرفته‌كاندا سه‌ركه‌ون. سه‌نته‌ری ڕاوێژكاری خێزانی تاكه سه‌نته‌ره له عێراق و هه‌رێمی كوردستان كه له‌شاری سلێمانی كراوه‌ته‌وه, به‌رپرسانی ئه‌و سه‌نته‌ره‌ش داوای فراوانكردنی سه‌نته‌ره‌كه ده‌كه‌ن و به‌پێویستی ده‌زانن له‌سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كان ئه‌و سه‌نته‌ره بكرێته‌وه ئه‌وه‌ش له پێناو بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری, كه له‌ئێستادا پرۆسه‌ی جیابونه‌وه له هه‌ڵكشاندایه‌و به‌پێی ئاماره‌كان له ساڵی 2012 دا زیاتر له 5 هه‌زار حاڵه‌تی جیابونه‌وه له هه‌رێمی كوردستاندا تۆمار كراون.