فیرعه‌ون: نه‌سروڵا تیرۆر ده‌كرێت‌و به‌شیر و ئه‌سه‌دیش كۆتاییان پێدێت



گه‌ردونناسێكی‌ میسری‌ پێشبینی‌ ده‌كات له‌ساڵی‌ نوێدا رژێمه‌كه‌ی‌ به‌شار ئه‌سه‌د‌و عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر بروخێت‌و حه‌سه‌ن نه‌سروڵاش بكوژرێت.
محه‌مه‌د فیرعه‌ون گه‌ردونناسی‌ میسری‌ رایگه‌یاند، شه‌مه‌نده‌فه‌ری‌ شۆڕشی‌ ولاَتانی‌ عه‌ره‌بی‌ كه‌ له‌كۆتاییه‌كانی‌ ساڵی‌ 2010 وه‌ ده‌ستیپێكردوه‌ راناوه‌ستێت‌و پێشبینی‌ ده‌كات شۆڕشی‌ سوریا به‌سه‌ر به‌شار ئه‌سه‌ددا سه‌ربكه‌وێت‌و كۆتای‌ به‌رژێمه‌كه‌ی‌ بهێنێت.
له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ سایتی‌ ئیلاف ئه‌و گه‌ردونناسه‌ میسرییه‌ وتیشی‌، پێشبینی‌ ده‌كات شۆڕشی‌ سودانیش به‌سه‌ر عومه‌ر به‌شیری‌ سه‌رۆكی‌ ولاَتدا سه‌ركه‌وێت‌و به‌هۆی‌ ئه‌و شۆڕشه‌وه‌ به‌شیر سودان به‌جێده‌هێلێت‌و كۆتای به‌ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی‌ دێت.
محه‌مه‌د فیرعه‌ون ده‌لێت: باراك ئۆبامای‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا روبه‌ڕوی‌ هه‌وڵێكی‌ تیرۆر كردن ده‌بێته‌وه‌‌و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی‌ ته‌واو له‌په‌یوه‌ندیه‌كانیدا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ ئیسلامییه‌كاندا دروست ده‌بێت‌و توركیا به‌هێز ده‌كات، حه‌سه‌ن نه‌سروڵاش تیرۆر ده‌كرێت.
پێشبینیش ده‌كات، یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌‌و به‌هۆی‌ ئه‌و قه‌یرانه‌ ئابوریه‌ی‌ كه‌ هه‌یه‌ هه‌ندێك ولاَت له‌و یه‌كێتیه‌ بكشێنه‌وه‌، هه‌روه‌ها پێشبینی‌ ده‌كات پاپا بنیدیكتۆس بمرێت‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌كی‌ به‌هێز له‌ئێران روبدات‌و په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ نێوان هیندستان‌و پاكستانیش ئاڵۆزی‌ تێبكه‌وێت.


01/01/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500