تۆمه‌تبارانی‌ ده‌ستدرێژیكردنه‌سه‌ر كچه‌ خوێندكاره‌ هیندیه‌كه‌ ده‌برێنه‌ به‌رده‌م دادگا



تۆمه‌تبارانی‌ ده‌ستدرێژیكردنه‌سه‌ر ئه‌و كچه‌ 23 ساڵه‌ی‌ هیندستان كه‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ له‌و وڵاته‌ به‌دوای‌ خۆیدا هێنا، ئه‌مڕۆ ده‌برێنه‌ به‌رده‌م دادگا.
به‌شێوه‌یه‌كی‌ ره‌سمیش هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ هیندستان تۆمه‌تیان ئاڕاسته‌ی‌ پێنج پیاو كردوه‌، تۆمه‌ته‌كه‌ش بریتیه‌ له‌ لاقه‌كردن‌و رفاندن‌و دواتر كوشتنی‌ كچێكی‌ لاو له‌ پاسێكدا له‌ شاری‌ نیوده‌لهی‌.
وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ هیندستانیش له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ تۆمه‌ته‌كانیان ئاڕاسته‌كراوه‌ ئه‌گه‌ر له‌به‌رده‌م دادگادا تۆمه‌ته‌كانیان له‌سه‌ر ساغ ببێته‌وه‌ ئه‌وا سزای‌ له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رده‌چێت.
پارێزه‌رێكیش له‌و دادگایه‌ی‌ كه‌ بڕیاره‌ تۆمه‌تباره‌كانی‌ تێدا دادگای بكرێت له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ فه‌ره‌نسا وتی‌: به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كارێكی‌ نا ئه‌خلاقیان ئه‌نجامداوه‌ پارێزه‌ران بڕیاریانداوه‌ به‌هیچ جۆرێك به‌رگری‌ له‌ تۆمه‌تباره‌كان نه‌كه‌ن.
رۆژی‌ 16 ی‌ مانگی‌ رابردوو كچه‌ خوێندكارێكی‌ زانكۆ له‌ناو پاسێكدا له‌ شاری‌ نیوده‌لهی‌ پایته‌خت هیندستان له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك پیاوه‌وه‌ ده‌ستدرێژی‌ سێكسی‌ كرایه‌سه‌ر‌و دواتر كوژرا، ئه‌و روداوه‌ش شه‌پۆلێك ناڕه‌زایه‌تی‌ توندی‌ به‌دوای‌ خۆیدا هێنا.


03/01/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500