تابلۆیه‌كی‌ كه‌یت میدلتۆن مشتومڕ دروستده‌كات



وه‌ك دواهه‌مین ئه‌ندامی‌ خانه‌واده‌ی‌ پادشایه‌تی‌، وێنه‌ی‌ كه‌یت میدل تۆن هاوسه‌ری‌ شازاده‌ی‌ به‌ریتانیا ده‌خرێته‌ مۆزه‌خانه‌ی‌ نیشتیمانی‌ ئه‌و وڵاته‌وه‌.
له‌یه‌كه‌مین ده‌ركه‌وتنیدا له‌ساڵی‌ نوێدا، كه‌یت میدل تۆن هاوسه‌ری‌ ئه‌میر ولیام شازاده‌ی‌ به‌ریتانیا سه‌ردانی‌ مۆزه‌خانه‌ی‌ نیشتیمانی‌ ولاَته‌كه‌ی‌ كرد به‌مه‌به‌ستی‌ بینینی‌ وێنه‌یه‌كی‌ خۆی‌ كه‌ له‌شێوه‌ی‌ تابلۆدا كێشراوه‌.
ئه‌و تابلۆیه‌ كه‌ له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی‌ وێنه‌كێش پۆل ئیمسلی له‌سه‌ر داوای‌ كه‌یت میدلتۆن كێشراوه‌، مشتومڕی‌ له‌نێو عاشقانی‌ كه‌یت میدلتۆندا دروستكردوه‌و به‌شێكیان ده‌ڵێن كه‌یت له‌و تابلۆیه‌دا 15 ساڵ گه‌وره‌تر ده‌رده‌كه‌وێت له‌ته‌مه‌نی‌ ئێستای‌ خۆی‌ سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ش جوانیه‌كه‌ی‌ شاردراوه‌ته‌وه‌.
به‌پێچه‌وانه‌ی‌ بۆچونی‌ عاشقانیه‌وه‌ له‌كاتی‌ بینینی‌ تابلۆكه‌ی‌ له‌مۆزه‌خانه‌ی‌ نیشتیمانی‌ كه‌یت میدلتۆن خۆشحاڵی‌ خۆی‌ ده‌ربڕی‌‌و له‌گفتوگۆیه‌كی‌ كورتدا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئیمسلی‌ وتی‌: تابلۆكه‌ به‌ته‌واوی‌ له‌خۆی‌ ده‌چێت.
دانانی‌ وێنه‌ی‌ كه‌یت میدلتۆن له‌مۆزه‌خانه‌ی‌ نیشتیمانی‌ به‌ریتانیا له‌ته‌نیش وێنه‌ی‌ ئه‌ندامانی‌ دیكه‌ خانه‌واده‌ی‌ پادشای‌ به‌ریتانیا له‌كاتێكدایه‌ رۆژی‌ چوارشه‌مه‌ی‌ رابردوو كه‌یت یادی‌ 31 ساڵه‌ی‌ له‌دایكبونی‌ كرده‌وه‌.

 



12/01/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500