زانایانی‌ روسیا: مه‌ترسی‌ له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی‌ زه‌وی‌ نیه‌



شاره‌زایانی‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ شارستانی‌ و فریاكه‌وتنی‌ ڕوسیا ئه‌و هه‌واڵانه‌یان ڕه‌تكرده‌وه‌ كه‌ باس له‌بونی‌ ئه‌ستێره‌یه‌كی‌ گه‌ڕۆك ده‌كه‌ن له‌نزیك زه‌ویه‌وه‌.
شاره‌زایان ڕاشیده‌گه‌یه‌نن له‌ساڵی‌ 2013 دا هیچ مه‌ترسیه‌كی‌ ئه‌وتۆ له‌سه‌ر زه‌وی‌ به‌دی‌ ناكرێت و تا ئێستا هیچ پێكهاته‌یه‌كی‌ بۆشایی‌ ئاسمان به‌دووریه‌كی‌ مه‌ترسیدار له‌ زه‌وی‌ تۆمار نه‌كراوه‌.
ئه‌م وتانه‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ بوو كه‌چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له‌ئێستا ده‌رباره‌ی‌ بوونی‌ ئه‌ستێره‌یه‌كی‌ گه‌ڕۆكی‌ نزیك له‌زه‌وی‌ بڵاوكرایه‌وه‌ به‌ناوی‌ (ئه‌بوفیس)ه‌وه‌ و هه‌ندێك له‌زاناكان به‌مه‌ترسیان دانا له‌سه‌ر زه‌وی‌.
به‌پێی‌ ووته‌ی‌ زاناكان ئه‌و ئه‌ستێره‌ گه‌ڕۆكه‌ تیره‌كه‌ی‌ نزیكه‌ی‌ 300 مه‌تره‌و كێشه‌كه‌ی‌ 20 ته‌نه‌و به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ له‌ ئاسن پێكدێت ،  له‌كاتی‌ به‌ركه‌وتنی‌ به‌زه‌ویدا وه‌ك ته‌قینه‌وه‌ی‌ 100 بۆمبی‌ ئه‌تۆم وایه‌ و چاڵێك به‌قوڵی‌ 5 كیلۆمه‌تر دروست ده‌كات ، گه‌ر بێت و به‌ر ئاوی‌ زه‌ریاكانیش بكه‌وێت ئه‌وا تسۆنامیه‌كی‌ به‌هێز دروست ده‌كات و به‌به‌رزی‌ 19 مه‌تر شه‌پۆلی‌ ده‌ریایی‌ به‌رهه‌م دێنێت ، به‌ڵام له‌ئێستادا زانا ڕوسیه‌كان ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌ و بوونی‌ ئه‌ستێره‌یه‌كی‌ گه‌ڕۆكی‌ له‌و شێوه‌یه‌ به‌ناڕاست ده‌زانن.


15/01/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500