ئه‌مریكا كۆتایی‌ به‌ گه‌شتی‌ فرۆكه‌ی‌ بوینگ هێنا



رێكخراوی‌ فڕۆكه‌وانی‌ فیدراڵی‌ ئه‌مریكا گه‌شتی‌ فڕۆكه‌ی‌ نه‌فه‌رهه‌ڵگری‌ جۆری‌ بۆیینگ 787ی‌ به‌ هۆی‌ بوونی‌ كێشه‌ی‌ ته‌كنیكییه‌وه‌ راگرت.
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ فڕۆكه‌یه‌كی‌ دیكه‌ی‌ بوینگ به‌ هۆی‌ بوونی‌ گرفت له‌ پاتریه‌كه‌یدا ناچار به‌ نیشتنه‌وه‌ بوو، رێكخراوی‌ فڕۆكه‌وانی‌ فیدراڵی‌ ئه‌مریكا بڕیاری‌ راگرتنی‌ سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی‌ ئه‌و جۆره‌ فڕۆكه‌یه‌یدا و ته‌ئكیدی‌ كرده‌وه‌ كه‌ تا كاتێك كۆمپانیا فڕۆكه‌وانیه‌كان بێ‌ كێشه‌یی‌ ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ نه‌سه‌لمێنن كاره‌كانی‌ راده‌گیرێت.

هاوكات كۆمپانیای‌ بۆینگ پشتیوانی‌ له‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ رێكخراوی‌ فڕۆكه‌وانی‌ فیدراڵی‌ ئه‌مریكا كردوه‌ و له‌ هه‌مانكاتدا ته‌ئكیدی‌ له‌ دڵنیایی‌ پارێزراوی‌ ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ كردوه‌ته‌وه‌ و ئاماده‌یی‌ خۆی‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ گرفته‌كانی‌ ناو فڕۆكه‌كه‌ ده‌ربڕیوه‌.

له‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند هه‌فته‌ی‌ رابردوودا بۆینگ 787 له‌ وڵاتانی‌ جۆراوجۆری‌ جیهاندا تووشی‌ چه‌ند گرفتێك بووه‌ له‌وانه‌ دزه‌كردنی‌ سوته‌مه‌نی‌، درزتێكه‌وتنی‌ شوشه‌ی‌ كابینی‌ فڕۆكه‌وانه‌كه‌، گرفت له‌ پاتریی‌ و شۆرتی‌ كاره‌با.
له‌ ئێستادا گه‌شتی‌ ئه‌و جۆره‌ فڕۆكه‌یه‌ جگه‌ له‌ ئه‌مریكا له‌ ژاپۆن و هندستانیش راگیراوه‌.
بۆینگ 787یه‌كێكه‌ له‌ پێشكه‌وتووترین فڕۆكه‌ نه‌فه‌ر هه‌ڵگره‌كانی‌ جیهان كه‌ نازناوی‌ (دریم لانز) واتا فرۆكه‌ی‌ ئه‌فسانه‌یی‌ هه‌یه‌.


17/01/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500