KNNC
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو هاوڵاتییه‌كی میسر، داوایه‌كی یاسایی پێشكه‌شكرد مه‌به‌ستی به‌دادگایی گه‌یاندنی ناپلیۆن پۆناپارد، سه‌ركرده‌ی مێژوویی فه‌ره‌نسا، به‌تۆمه‌تی شكاندنی لوتی په‌یكه‌ری (ئه‌بو هول) و سوكایه‌تیكردن به ئه‌زهه‌ر.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی، ساڵح ئیبراهیم، هاوڵاتییه‌كی میسرییه و خه‌ڵكی یه‌كێكه له پارێزگاكانی رۆژئاوای قاهیره، داوایه‌كی یاسایی پێشكه‌شی دادگا كردووه بۆ "دادگایی كردنی ناپلیۆن پۆناپارد، سه‌ركرده‌ی فه‌ره‌نسی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێزه‌كه‌ی لوتی په‌یكه‌ری ئه‌بو هول-یان شكاندووه و ئهسپهكانیشیان حه‌ره‌می ئه‌زهه‌ریان پیسكردووه...".
ساڵح ئیبراهیم به رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه: ئه‌و كه‌سانه‌ی سوكایه‌تی و ده‌ستدرێژییان كردووه‌ته سه‌ر په‌یكه‌ره‌كه و شوێنه پیرۆزه‌كانی میسر پێویسته سزایه‌كی زۆر توند بدرێن، هه‌روه‌ها داوا ده‌كات گه‌لی فه‌ره‌نسا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوای لێبوردن له میسر بكه‌ن و ئه‌و پۆزشهش له‌ناو پرۆگرامه‌كانی خوێندن و سه‌رچاوه مێژووییه‌كاندا تۆمار بكرێت.
ئه‌و هاوڵاتییه میسرییه داوای ئه‌وه‌شیكردووه، فه‌ره‌نسا سه‌رجه‌م شوێنه‌وار و په‌یكه‌ر و كه‌لوپه‌له مێژوییه‌كان بۆ میسر بگێڕێته‌وه و سزای ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ش بدرێت كه ده‌ستیان له تاڵانكردنی شوێنهوارهكاندا هه‌بووه.
په‌یكه‌ری ئه‌بو هول، یه‌كێكه له شوێنه‌واره به‌ناوبانگه‌كانی میسر و جیهان و له سه‌ری مرۆڤێك و جه‌سته‌ی شێر پێكهاتووه و له‌به‌رده‌م هه‌ره‌مه‌كانی جیزهدایه (باشوری قاهیره) و له‌لایه‌ن پاشا خه‌فره‌ع (چواره‌م پاشای چواره‌م خێزانی فیرعه‌ونه‌كان) دروستكراوه، به‌ڵام له‌كاتی بۆمبارانكردنی ناوچه‌كه‌دا كاتێك سوپای فه‌ره‌نسا هێرشیانكرده سه‌ر میسر (سێ ساڵی خایاند 1798بۆ 1801) له‌وكاته‌دا لوتی په‌یكه‌ره‌كه شكێنرا، پاشان هێزه‌كانی فه‌ره‌نسا گه‌مارۆی ئهزههریاندا و پاشان به ئه‌سپه‌كانیان چونه ناو حه‌ره‌می ئه‌زهه‌ره‌وه بۆ دامركاندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م شۆڕشی قاهیره دژی هێزه‌كانی فه‌ره‌نسا.