به‌وێنه‌... قڕكردنی قرش به‌هۆی خواردنی به‌شێك له‌ جه‌سته‌یه‌وه‌



KNNC

یه‌كێك له‌ خواردنه‌ گرانبه‌هاكان له‌ كیشوه‌ری ئاسیا به‌گشتی و له‌ وڵاته‌كانی یابان و تایوان و چین به‌تایبه‌تی بریتییه‌ له‌ خواردنێكی تایبه‌ت كه‌ له‌ (په‌ڕه‌كه‌ی پشتی قرش) دروست ده‌كرێت.

له‌م مانگه‌دا یه‌كێك له‌ پارێزه‌رانی ژینگه‌ وێنه‌ی 18 هه‌زار په‌ڕه‌كه‌ی پشتی قرشی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر سه‌ربانی ماڵێك له‌ هۆنكۆنگ هه‌ڵخرابوون بۆئه‌وه‌ی وشك ببنه‌وه‌، له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هۆنكۆنگ زۆرترین ئاستی هاورده‌كردنی ئه‌و په‌ڕه‌كه‌یه‌ی هه‌یه‌ ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌ جێگای سه‌رنجی پارێزه‌رانی ژینگه‌ و له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا ژماره‌یه‌ك خوێندكاری زانكۆی ئه‌مریكی له‌ هۆنكۆنگ نمایشێكی ناڕه‌زایه‌تییان له‌شوێنێكی گشتیدا ئه‌نجامدا و داوایانكرد سنورێك بۆ قڕكردنی قرش دابنرێت له‌و وڵاته‌دا.

په‌ڕه‌كه‌ی پشتی قرش، به‌یه‌كێك له‌ گۆشته‌ گرانبه‌هاكانی جیهان داده‌نرێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌ ئاهه‌نگه‌ تایبه‌ته‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێت وه‌كو نمایشكردنی ده‌وڵه‌مه‌ندی و ئاستێكی به‌رزی داهات.

زۆرێك له‌ راوچییه‌كان بۆئه‌وه‌ی به‌پێی یاسا سزا نه‌درێن له‌ زۆریی راوكردنی قرش، ته‌نها په‌ڕه‌كه‌كه‌ی سه‌ر پشتی لێ ده‌كه‌نه‌وه‌ و دوباره‌ ده‌یخه‌نه‌وه‌ ناو ئاوه‌كه‌، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی قرشه‌كه‌ نه‌توانێت بڕوات و خواردن بخوات و ژێر ئاو ده‌كه‌وێت و ده‌مرێت.




















29/01/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500