عێراق له‌ رێگه‌ی‌ خورماوه‌ سوتەمەنی بەرهەمدەهێنێت



دوو توێژه‌ری‌ عێراقی‌ له‌ زانكۆی‌ بابل توانیان سوته‌مه‌نی‌ زیندوو له‌ڕێگه‌ی‌ خورمای‌ زوهدیه‌وه‌ به‌رهه‌مبێنن كه‌ ده‌توانرێت وه‌ك جێگره‌وه‌ی‌ سوته‌مه‌نی‌ ئۆتۆمبێل به‌كاربێت یان ده‌توانرێت له‌گه‌ڵ به‌نزیندا تێكه‌ڵ بكرێت و له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ گازه‌گه‌رمیده‌ره‌كاندا سودی‌ لێببینرێت.
 (عه‌دنان قه‌حتان) توێژه‌ر له‌به‌شی‌ ئه‌ندازیاری‌ میكانیكی‌ زانكۆی‌ بابل ڕایگه‌یاند ، ئه‌و توێیه‌نه‌وه‌ نوێیه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی‌ دكتۆر (هارون عه‌بدولكازم) ئه‌نجامدراوه‌ و له‌ڕێگه‌ی‌ كۆمه‌ڵێك ئامێری‌ تایبه‌تی‌ تاقیگه‌كانی‌ به‌شی‌ ئه‌ندازیاری‌ میكانیكه‌وه‌ جێبه‌جێكراوه‌.
قه‌حتان ڕاشیگه‌یاند ، ده‌رئه‌نجامی‌ ئه‌و توێژینه‌وه‌ نوێیه‌ گرنگی‌ خورما وه‌ك سه‌رچاوه‌ی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ ووزه‌ی‌ نوێبوه‌وه‌ ده‌رده‌خات ، له‌كاتێكدا ده‌توانرێت له‌ یه‌ك ته‌ن خورمای‌ زوهدیدا 300 لیتر ئیسانۆل به‌رهه‌م بهێنرێت و بڕی‌ تێچووی‌ هه‌ر لیترێكیش نزیكه‌ی‌ هه‌زارو بیست دیناری‌ عێاقی‌ بێت واته‌ 85 سه‌نتی‌ ئه‌مریكی‌ ، ڕاشیگه‌یاند گه‌ر ئه‌و داهێنانه‌ بكرێته‌ به‌رهه‌مهێنانێكی‌ بازرگانی‌ ئه‌وا نرخی‌ تێچووه‌كه‌ی‌ كه‌متر ده‌بێته‌وه‌ .
هاوكات هه‌ردوو توێژه‌ر ڕێنمایی‌ دامه‌زراوه‌ حكومیه‌كانیان كرد گرنگی‌ به‌و بابه‌ته‌ بده‌ن ، چونكه‌ خورما ئاسان ده‌ستده‌كه‌وێت و هیچ پاشماوه‌یه‌كی‌ مه‌ترسیداریشی‌ له‌سه‌ر ژینگه‌ نابێت.


02/02/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500