پورتوگال: به‌رزترین شه‌پۆلی‌ ده‌ریا تۆمارده‌كرێت



به‌پێی‌ زانیاریه‌كانی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ (ده‌یلی‌ مه‌یل) به‌ریتانی‌ ، كه‌ناری‌ ده‌ریای‌ (نازاری‌) وڵاتی‌ پورتوگال به‌رزترین شه‌پۆلی‌ ده‌ریایی‌ تێدا تۆماركراوه‌ كه‌ به‌ ژماره‌كی‌ پێوانه‌یی‌ نوێی‌ جیهان داده‌نرێت.


هاوكات ڕۆژنامه‌ی‌ ده‌یلی‌ مه‌یل ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ داوه‌ یه‌كێك له‌ شه‌پۆله‌ ده‌ریاییه‌كانی‌ (نازاری‌) كه‌ به‌یه‌كێك له‌ كه‌نارده‌ریا ناوداره‌كانی‌ وڵاتی‌ پورتوگال داده‌نرێت گه‌یشتۆته‌ 100 پێ‌ ، ئه‌وه‌ش به‌به‌رزترین ئاست داده‌نرێت كه‌ تائێستا له‌كه‌نار ده‌ریاكانی‌ جیهاندا تۆماركرابێت .


هاوكات ئه‌و دیارده‌ سروشتیه‌ جێگه‌ی‌ خۆشحاڵی‌ وه‌رزشكاران و ئاره‌زومه‌ندانی‌ خلیسكاندنی‌ سه‌ر شه‌پۆله‌ ده‌ریاییه‌كانه‌  ، به‌ڵام ئه‌و شه‌پۆله‌ ده‌ریاییه‌ی‌ كه‌نارده‌ریای‌ نازاری‌ مه‌ترسی‌ له‌سه‌ر گیانی‌ وه‌رزشكاری‌ به‌ناوبانگی‌ ئه‌مریكی‌ (گاریت ماكنمار)  دروستكرد ، ئه‌وه‌ له‌كاتێكدا ناوبراو خه‌ریكی‌ وه‌رزشكردن بوو به‌ڵام به‌سه‌لامه‌تی‌ ڕزگاری‌ بوو.


04/02/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500