فه‌ره‌نسا: روناكی‌ شه‌وانی‌ ته‌لاره‌ بازرگانیه‌كان خامۆش ده‌كرێت



وه‌زاره‌تی‌ ژینگه‌ی‌ فه‌ره‌نسا بڕیاریدا ڕووناكی‌ شه‌وانی‌ سه‌رجه‌م ئۆفیس و بازاڕه‌ بازرگانیه‌كان جگه‌ له‌ باڵه‌خانه‌كانی‌ نیشته‌جێبوون خامۆشبكرێن ، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی‌ گلدانه‌وه‌ی‌ ووزه‌ی‌ كاره‌باو كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ پیسبوونی‌ ژینگه‌.


به‌پێی‌ ئه‌و بڕیاره‌ نوێیه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ژینگه‌ی‌ فه‌ره‌نسا ، ده‌بێت ڕووناكی‌ شوێنه‌ بازرگانیه‌كان له‌ كاتژمێر حه‌وتی‌ به‌یانیه‌وه‌ یان كاتژمێرێك پێش چالاكی‌ ڕۆژانه‌ی‌ ئۆفیس و شوێنه‌ بازرگانیه‌كان پێبكرێت ، له‌هه‌مانكاتدا ده‌بێت پاش نه‌مانی‌ چالاكی‌ بازاڕ خامۆش بكرێنه‌وه‌.


(دلفین پاتۆ) وه‌زیری‌ ژینگه‌ی‌ فه‌ره‌نسا له‌سه‌ر پێگه‌ی‌ ئه‌لكترۆنی‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی‌ ڕایگه‌یاندووه‌ ، پێویسته‌ ئامێره‌كانی‌ ڕووناكردنه‌وه‌ی‌ شه‌وان له‌باڵه‌خانه‌ بازرگانیه‌كاندا خامۆشبكرێن ، چونكه‌ ئه‌و كاره‌ كاریگه‌ری‌ خراپی‌ ڕووناكی‌ ده‌ستكرد له‌سه‌ر ژینگه‌ی‌ شه‌وان كه‌مده‌كاته‌وه‌.


هاوكات به‌پێی‌ زانیاریه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ژینگه‌ی‌ فه‌ره‌نسا ئه‌و بڕیاره‌ نوێیه‌ ، بڕی‌ كاره‌بای‌ به‌كارهێنراوی‌ 750 هه‌زار خێزانی‌ فه‌ره‌نسا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌.


04/02/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500