له‌باره‌ی مۆبایله‌كه‌ی سه‌ركرده‌ی كۆریای باكور



KNNC

ئه‌مڕۆ 5 / 2 / 2013، به‌شێكی زۆر له‌ سایته‌ جیهانی و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی مۆبایله‌كه‌ی كیم یۆنگ ئون، گه‌وره‌سه‌ركرده‌ی كۆریای باكور، له‌ وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كیم سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایشی نیشتیمانی وڵاته‌كه‌ی كردووه‌ و له‌به‌رده‌ستیدا مۆبایله‌كه‌ی داناوه‌ كه‌ له‌جۆری (HTC)ه‌ و دروستكراوی تایوانه‌.

 به‌رده‌وام بڵاوبوونه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانی كه‌سایه‌تی و سه‌ركرده‌كانی جیهان بابه‌تی قسه‌وباسله‌سه‌ركراوی میدیاكان بووه‌، هه‌روه‌ك چۆن پێشتر وێنه‌ی باراك كۆبامای سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ به‌كارهێنه‌ره‌كانی (Blackberry) و شه‌وانیش به‌رله‌وه‌ی بخه‌وێت چه‌ند سه‌عاتێك (iPad) به‌كارده‌هێنێت.







05/02/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500