گه‌وره‌ترین ڕێوره‌سمی‌ ئاینی‌ جیهان به‌ڕێوه‌چوو
به‌ هۆی‌ قه‌ره‌باڵغیه‌وه‌ ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا



KNNC


زیاتر له‌ 30 ملیۆن هاوڵاتی‌ هندستان به‌ مه‌به‌ستی‌ به‌شداریكردن له‌ ڕێوره‌سمی‌ ئاینی‌ خۆشۆردن روویان له‌ رووباره‌كان كرد و به‌ هۆی‌ قه‌ره‌باڵغیشه‌وه‌ نزیكه‌ی‌ 40 كه‌س  گیانیان له‌ ده‌ستدا.


رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ی‌ ڕابردوو،  زیاتر له‌ 30 ملیۆن هاوڵاتی‌ له‌ هندستان به‌شداری‌ ڕێوره‌سمێكی‌  ئاینیان كرد له‌ شاری‌ ئه‌ڵا ئاباد له‌ ناو روباری‌ (گۆنگدا) خۆیان شۆرد،  له‌كاتی‌ گه‌ڕانه‌وه‌یاندا به‌ هۆی‌ قه‌ره‌باڵغی‌ له‌ راده‌به‌ده‌ره‌وه‌ زیاتر له‌ 40 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا.


زیاتر له‌ 7 هه‌زار پۆلیسیش ئه‌ركی‌ پاراستنی‌ ئاسایشی‌ ڕێوره‌سمه‌كه‌یان  گرته‌ ئه‌ستۆ كه‌ به‌ گه‌وره‌ترین ڕێوره‌سمی‌ ئاینی‌ داده‌نرێت له‌سه‌رانسه‌ری‌  جیهان.


به‌بڕوای‌ هیندیه‌كان  ئاوی‌ روباری‌ گۆنگ پیرۆزه‌ و بۆ پاكبوونه‌وه‌یان له‌ گوناهه‌كان، پێویسته‌ به‌شداری‌ له‌ڕێوره‌سمی‌ ئاینی‌ (كومبه‌ ملا)دا  كه‌ 12 ساڵ جارێك به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، نه‌ریتی‌ بڕوابوون به‌ پاكبوونه‌وه‌ له‌ گوناهه‌كان له‌ رێگه‌ی‌ خۆشۆردنه‌وه‌،  پێشینه‌یه‌كی‌ 2 هه‌زارساڵه‌ی‌ هه‌یه‌.


11/02/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500