پله‌ی سته‌یشن 4 كه‌وته‌ بازاڕه‌وه‌



KNNC - محمد فاتح

كۆمپانیای ( Sony Computer Entertainment)ی به‌ناوبانگی ژاپۆنی، له‌ دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئامێری یاریه‌ ڤیدیۆییه‌كانی پله‌یسته‌یشنی 3، له‌ ئێستادا به‌ قه‌باره‌یه‌كی جیاواز و به‌ چه‌ندین ئۆپشنی زیاتر، پله‌ی سته‌یشنی 4 بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

به‌ هه‌مان شێوه‌ی پێشوو ئه‌م ئامێره‌ نوێیه‌ له‌ لایه‌ن كۆمپانیای ناوبراوه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام شێوازی دیسه‌كاكانی (DVD و Blu-ray Disc )ه‌ و به‌ ڕامێكی به‌هێزتر و میمۆرییه‌ك به‌ بڕی 8 گێگا بایت كارده‌كات.

به‌م ئامێره‌ نوێیه‌ ده‌توانرێت له‌ ڕێگه‌ی چاویلكه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه‌ به‌ (PS4)ه‌وه‌ به‌ جوڵه‌ی جه‌سته‌ و چاو یاری پێبكرێت، له‌ ڕێگه‌ی وایه‌رلێسیشه‌وه‌ ده‌توانرێت كۆننێكت بكرێت به‌ هه‌ریه‌ك له‌ ئامێره‌كانی (DualShock 4، PlayStation Move،PlayStation Vita)وه‌ .


كۆمپانیای ( Sony Computer Entertainment) به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی ئامێره‌ نوێیه‌كه‌ی بووه‌ خاوه‌نی 10 ئامێری تایبه‌ت به‌ یارییه‌ ڤیدیۆییه‌كان كه‌ پێك هاتون له‌: (PlayStation، PocketStation، PlayStation 2، PSX، PlayStation 3، PlayStation 4، PlayStation Move، PlayStation Portable، PlayStation Vita، PlayStation Go).





24/02/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500