میهره‌جانی‌ كه‌ریم خانی‌ زه‌ند له‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌چو



KNNC

یه‌كه‌مین میهره‌جانی‌ كه‌ریم خانی‌ زه‌ند له‌ شاری‌ سلێمانی‌ سازكراو تیایدا جگه‌ له‌ خستنه‌ڕوی‌ چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ مێژویی‌ و زانستی‌ له‌سه‌ر ژیان و سه‌رده‌می‌ ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی‌ كورد, هاوكات كۆنسێرتێكی‌ گۆرانی‌ و مۆسیقاش پێشكه‌ش كراو فیلمێكی‌ دیكۆمێنتاریش له‌سه‌ر ژیانی‌ ئه‌و پاشایه‌ی‌ كورد نمایشكرا.

بۆ یه‌كه‌م جارو له‌شاری‌ سلێمانی‌, به‌ئاماده‌بونی‌ ژماره‌یه‌كی‌ به‌رچاو له‌ ڕۆشنبیران و ڕوناكبیرانی‌ كورد له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی‌ كوردستان, سه‌نته‌ری‌ هاوبه‌شی‌ لوڕو و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ڕۆشنبیری‌ و هونه‌ری‌ گه‌رمیان به‌دروشمی‌ كه‌ریم خانی‌ زه‌ند, كوردێكی‌ پاشا , مرۆڤێكی‌ دادپه‌روه‌ر، یه‌كه‌مین میهره‌جانی‌ كه‌ریمخانی‌ زه‌ند سازكرد.

له‌و میهره‌جانه‌دا جگه‌ له‌ پێشكه‌ش كردنی‌ چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ مێژوی‌ و زانستی‌ له‌سه‌ر ژیان و سه‌رده‌م و شێوزای‌ فه‌رمانڕه‌وایی‌ ئه‌و پاشا كورده‌ی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ كوردستان, هاوكات كۆنسێرتێكی‌ گۆرانی‌ و مۆسیقا پێشكه‌ش كراو فیلمێكی‌ دیكۆمێنتاریش له‌ سه‌ر ئه‌و تێكۆشه‌ره‌ی‌ كورد نمایشكرا .

كه‌ریم خانی‌ زه‌ند، تێكۆشه‌رێكی‌ كوردی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ كوردستانه‌و سێ‌ سه‌ده‌ له‌مه‌وبه‌ر توانیویه‌تی‌ فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌كی‌ كوردی‌ له‌و ناوچه‌یه‌ پێك بهێنێت, كه‌ جگه‌ له‌كورد لوڕو له‌كیش له‌ ژێر فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌كه‌یدا كۆبكاته‌وه‌ .


02/03/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500