نیوده‌لهی‌: ناڕه‌زاییه‌كان دژی‌ ده‌ستدرێژی‌ كردنه‌ سه‌ر كچان به‌رده‌وامه‌



KNNC

وه‌ك ناڕه‌زایی‌ ده‌ربڕینێك له‌ دژی‌ ده‌ستدرێژی‌ كردنه‌ سه‌ر كچێكی‌ 7 ساڵان هه‌زاران هاوڵاتی‌ له‌ هیندستان رژانه‌ سه‌رشه‌قامه‌كان و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی‌ پۆلیس تووشی‌ پێكدادان بوون.

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ رۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ی‌ رابردوو له‌ قوتابخانه‌یه‌كی‌ كچان له‌ :  پایته‌ختی‌ هیندستان چه‌ند كه‌سێك ده‌ستدرێژیان كرده‌ سه‌ر كچێكی‌ ته‌مه‌ن 7 ساڵ ‌و، شه‌پۆلێك خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی‌ پایه‌ته‌ختی‌ هیندستانی‌ گرته‌وه‌ و هه‌زاران خۆپیشانده‌ر له‌ به‌رده‌م ئه‌و قوتابانه‌یه‌ كه‌ ده‌ستدرێژی‌ كرابووه‌ سه‌ر كچه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی‌ پۆلیس تووشی‌ پێكدادان بوون.

خۆپیشانده‌ران زیانیان به‌ ده‌یان ئۆتۆمبیلی‌ حكومی‌ گه‌یاند. چالاكانی‌ مه‌ده‌نیش هێزه‌كانی‌ پۆلیس به‌ جیاكاری‌ ره‌گه‌زی‌ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و له‌وبڕوایه‌دان به‌ هۆی‌ ئه‌و جیاكاریانه‌وه‌ دیارده‌ی‌ ده‌ستدرێژی‌ كردنه‌ سه‌ر ژنان و كچان په‌ره‌یسه‌ندوه‌.

له‌ هیندستان جگه‌ له‌وه‌ی‌ رۆژانه‌ ده‌یان حاڵه‌تی‌ ده‌ستدرێژی‌ كردنه‌ سه‌ر كچان و ژنان تۆمار ده‌كرێت ساڵانه‌ ده‌یان هه‌زار كچ ده‌ڕفێندرێت و بۆ كاری‌ له‌شفرۆشی‌ و كۆیله‌ی‌ ناوماڵ به‌كارده‌هێنرێن. به‌ گوێره‌ی‌ دواین ئاماره‌ ره‌سمیه‌كانی‌ حكومه‌ت له‌ ساڵی‌ 2011دا لانیكه‌م 35 هه‌ازر كچی‌ منداڵ  له‌ هندستان رفێندراون.


02/03/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500