ئالاسكا: ده‌ستپێكردنی‌ پێشبڕكێی‌ ساڵانه‌ی‌ راكێشانی‌ گالیسكه‌ به‌ سه‌گ



KNNC

چل و یه‌كه‌مین پێشبڕكێی‌ ساڵانه‌ی‌ راكێشانی‌ گالیسكه‌ به‌ سه‌گ له‌ ویلایه‌تی‌ ئالاسكای‌ ئه‌مریكا به‌ به‌شداری‌ 65 به‌شداربوو ده‌ستیپێكردو براوه‌ی‌ یه‌كه‌میش به‌بڕی‌ زیاتر له‌ 50 هه‌زار دۆلار خه‌ڵاتده‌كرێت. 

پێشبڕكێی‌ راكێشانی‌ گالیسكه‌ به‌ سه‌گ كه‌ ساڵانه‌ له‌ ویلایه‌تی‌ ئالاسكای‌ ئه‌مریكا سازده‌كرێت، بۆ ئه‌مساڵیش 65 یاریزان له‌ چه‌ند , ولاَتێكی‌ جیاوازه‌وه‌ه‌ به‌شدارییان له‌ چل و یه‌كه‌مین پێشبڕكێكاندا كردووه‌، یارییه‌كانیش له‌ رۆژی‌ یه‌ك شه‌ممه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ره‌سمی‌ ده‌ستیپێكردووه‌، و بڕیاریشه‌ ماوه‌ی‌ 9 رۆژ بخایه‌نێت و له‌ كۆتاییدا براوه‌ی یه‌كه‌م به‌بڕی‌ 50 هه‌زار و 400 دۆلار خه‌ڵات ده‌كرێت.

هه‌ر به‌شداربویه‌كی‌ پێشبڕكێكه‌ مافی‌ به‌كارهێنانی‌ 16 سه‌گی‌ بۆ راكێشانی‌ گالیسكه‌كه‌ی‌ پێده‌درێت بۆ دوری‌ نزیكه‌ی‌ هه‌زار و 600 كیلۆمه‌ترو له‌پێشبڕكێی‌ ئه‌مساڵیشدا 16 ژن به‌شدارییان كردووه‌.  

ئه‌و پێشبڕكێیه‌ ساڵانه‌ وه‌ك یادكردنه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌درێت بۆ ئه‌و هه‌وڵه‌ی‌ كه‌ له‌ ساڵی‌  1925 دا 20  كه‌س به‌هاوكاری‌ 150  سه‌گ هه‌وڵی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ ئاوی‌ موغه‌زییان بۆ توشبوانی‌ نه‌خۆشی دیفتیریا دا له‌ شاری‌ نۆم له‌ ئالاسكا.


05/03/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500