ژنه‌هونه‌رمه‌ندێكی سوری، ئیخوان موسلیمین‌و سه‌له‌فیه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كات به‌هه‌وڵی تیرۆركردنی
KNNC
ڕه‌غده ژنه‌هونه‌رمه‌ندی سوری، داوایه‌كی یاسایی له‌بنكه‌ی پۆلیسی كۆشكی نیل له قاهیره تۆمارده‌كات‌و تیایدا ئیخوان موسلیمین‌و سه‌له‌فیه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كات به‌هه‌وڵی تیرۆركردنی، دوای خوێندنه‌وه‌ی قه‌سیده‌یه‌ك له فێستیڤاڵێكی شیعریدا له‌میسر.
ره‌غده له‌كاتی پێشكه‌شكردنی قه‌سیدكه‌ی له‌ژێر ناونیشانی ( بازاڕی بازرگانیكردن به‌ژنانه‌وه) له‌فێستاڤاڵه‌كه‌دا له‌خانه‌ی ئۆپێرا له‌قاهیره ڕووبه‌ڕووی ده‌ست درێژی‌و ڕه‌خنه بۆته‌وه‌و له‌لایه‌ن هه‌ندێكیش له‌ئاماده‌بوانی هۆڵه‌كه‌شه‌وه چه‌پڵه‌ی بۆ لێدراوه.
24/03/2013
|