KNNC
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرایكردووه، له ژیاندا پیاوان زیاتر دڵخۆشن وه‌ك له ژنان، به تایبه‌ت له رووی ده‌موو چاو شكڵه‌وه، ئه‌و دڵخۆشییه زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی، بڵاویكرده‌وه، كه توێژه‌ره‌كانی بنكه‌ی (Bennden Health) لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر دوانزه رووی ژیانی ئێستا كردووه، له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا بۆیان ده‌ركه‌وتووه له حه‌وت بواریاندا، پیاوان زیاتر دڵخۆش ترن وه‌ك له ژنان.
توێژه‌ره‌كان له توێژینه‌وه‌كه‌یاندا ئاماژه به بواره‌كانی موچه و شكڵ و شێوازی له‌ش و لار ده‌كه‌ن، بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت له‌م بوارانه پیاوان دڵیان خۆشتره وه‌ك له ژنان.
توێژه‌ره‌كان، ده‌ڵێن: "بۆمان ده‌ركه‌وتووه كه له سه‌رجه‌م كایه‌كانی ژیان، پیاوان به‌ڕێژه‌ی 64% دڵیان خۆشه".
له توێژینه‌وه‌كه‌یاند، ئاماژه به‌وه‌شده‌كه‌ن پیاوان، ئیش و سه‌رنج و بۆچونی خه‌ڵك له‌سه‌ریان، هه‌روه‌ها سه‌روه‌ت و سامان، زیاتر دڵخۆشیان ده‌كات وه‌ك له ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر.