لاریجانی: خۆرئاوا پشێوی له ئێران‌دا دروست ده‌كات
عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی پارله‌مانی ئێران له وته‌یه‌كیدا له شاری قوم رایگه‌یاند ستراتیژ و سیاسه‌تی خۆرئاوا به شێوه‌یه‌كی گشتیی و ئه‌مریكاش به تایبه‌تی هۆكاری ئاڵۆزیه‌كانی ناوخۆی ئێرانن و ده‌یانه‌وێت یه‌كگرتوویی له ناو ریزه‌كانی ئێران‌دا نه‌مێنێت. لاریجانی رایگه‌یاند به‌رپرسانی ئه‌مریكا و وڵاتانی دیكه‌ی خۆرئاوا، كێشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئێرانیان كرده بیانوو بۆ ئه‌وه‌ی له رێگایه‌وه هه‌وڵی دروستكردنی پشێوی بده‌ن له ناو ئێران‌دا. لاریجانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئێستا باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا به شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه ده‌كات كه هیچ جیاوازییه‌كی له گه‌ڵ سه‌رۆكه‌كانی پێشوی ئه‌مریكادا نییه. له لایه‌كی تره‌وه رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه قورستركردن و فراوانتر كردنی گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران و پاڵپشتیكردن له به‌رهه‌ڵستكاران رێگا چاره‌یه‌كی گونجاو نییه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی ئه‌تۆمی ئێران. رۆژنامه‌ی گاردییان بڵاویكرده‌وه پرسی ئه‌تۆمی ئێران یه‌كێك ده‌بێت له ته‌وه‌ره گرنگه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له ساڵی 2010 و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رایگه‌یاندووه قورسكردنی گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران ریگا چاره‌یه‌كی گونجاو نییه بۆ به‌ریتانیا له به‌رامبه‌ر ئێران‌دا. هاوكات ژانگ یێ سوویی، نوێنه‌ری چین له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كردووه رێگا چاره‌ی دیپلۆماسی له جێگای توندتر كردنی سزاكانی سه‌ر ئێران دابنێن. هاوكات مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی جارێكی تر رێگا نادات سیسته‌مێكی دیكه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی جیهانی له سه‌ر بنچینه‌ی زوڵم و زۆر دروست بكرێت. له لایه‌كی تره‌وه عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ڕی شۆرشی ئیسلامیی ئێران له لێدوانێكیدا بۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له هاولاَتیانی شاری قوم كه سه‌ردانیان كردبوو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد پێویسته سزای ئه‌و كه‌سانه بدرێت كه خۆپیشاندان و ئاژاوه‌و پشێوییان خستۆته ناوئێرانه‌وه.