ئارامبونه‌وه‌ی به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ‌و گه‌رمبونی جه‌نگی راگه‌یاندن



به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ ئارامه‌، به‌ڵام به‌ره‌كانی شه‌ڕی راگه‌یاندنی نێوان هه‌رێم و به‌غداد تا دێت توندترده‌بێت، نوری مالیكی رۆژ له‌دوای رۆژ هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات و مه‌سعود بارزانیش وه‌ڵامی ده‌داته‌وه‌، ئه‌م لێدوانه‌ ئاگرییانه‌ وه‌ك هه‌ندێك ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن شه‌ڕكردنه‌ به‌ نوێنه‌رایه‌تی وڵاته‌ هه‌رێمایه‌تییه‌كان، ئه‌وه‌شی ده‌بێته‌ قوربانی له‌چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و مالكییه‌ی كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم دروستیان كرد ته‌نیا هاوڵاتییه‌ ساده‌كانی ئه‌م هه‌رێمه‌ن.
 له‌گه‌ڵ فشاره‌ نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تییه‌ به‌رده‌وامه‌كان و كۆبونه‌وه‌كانی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌ حزبی و حكومییه‌كانی به‌غداد بۆ هێوركردنه‌وه‌ی گرژی نێوان هه‌رێم و به‌غداد ، هه‌ربه‌وهۆیه‌شه‌وه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی رووبه‌روبونه‌وه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراق جۆره‌ ئارامییه‌كه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینییه‌وه‌، به‌ڵام به‌ره‌ی شه‌ڕی راگه‌یاندن و لێدوانی توندی به‌رپرسانی هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ندی گه‌رمتربووه‌و ته‌نانه‌ت هه‌ریه‌كه‌ له‌ نوری مالیكی و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هاتونه‌ته‌ شه‌ڕه‌كه‌وه‌.
رۆژی 7ی ئه‌م مانگه‌ نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گفتوگۆیه‌كیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (ره‌ئی) كوه‌یتی، سه‌باره‌ت به‌ جوڵه‌پێكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌ره‌و ناوچه‌ كوردستانییه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كان هوشداری دا به‌به‌رپرسانی هه‌رێم و رایگه‌یاند: ئه‌و روداوانه‌ی له‌ناوچه‌ تێكه‌ڵاوه‌كان روده‌ده‌ن و لێدوانی به‌رپرسانی هه‌رێم نیه‌ت پاكی و ئاره‌زوی راسته‌قینه‌ی ئه‌وان پیشان نادات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
مالیكی ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجار بوو به‌پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوره‌وه‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كانی به‌ ناوچه‌ تێكه‌ڵاوه‌كان ناوبردو رایگه‌یاند ئه‌و ناوچانه‌ ناوچه‌ی توركمانی و عه‌ره‌بین، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا به‌پێی ماده‌ی 140ی ده‌ستوری عێراق ئه‌و ناوچانه‌ ناوچه‌ی كێشه‌ له‌سه‌رن و ده‌بێت به‌ قۆناغی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌و ئاسایكردنه‌وه‌و  راپرسیدا تێبپه‌ڕێت و ئه‌وكات یه‌كلاییده‌كرێنه‌وه‌.
له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وه‌ڵامی مالیكی دایه‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد مالیكی سوپایه‌كی یه‌ك ملیۆنی دروستكردووه‌و به‌هۆی سه‌ره‌رۆییه‌كانییه‌وه‌ وڵاتی كردۆته‌ گه‌نده‌ڵترین وڵاتی دونیا و یه‌كێك له‌پاشكه‌وتترین وڵات له‌ ئه‌ستۆ پاكیدا.
هه‌رچه‌نده‌ سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ بریتین له‌سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی و پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ماوه‌ی رابوردودا مالكیان دروستكرد و بێ پرسكردن به‌مه‌رجه‌عی بڕیاردان له‌هه‌رێمدا كه‌ په‌رله‌مانه‌ شه‌ڕو ئاشتییان هه‌ڵبژاردووه‌، له‌ قه‌یرانه‌كانی ئه‌م دواییه‌شدا ئه‌م سه‌ركردایه‌ته‌ نه‌وه‌ك هه‌ر نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌ بۆ په‌رله‌مان و پرس و راوێژی به‌و ده‌زگایه‌ی خه‌ڵك نه‌كردووه‌، به‌ڵكو مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم روداوه‌كانی ئاراسته‌ كردووه‌و له‌لێدوانه‌كانیشدا نوری مالیكی له‌عێراق و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی چوار ده‌وری و له‌ هه‌رێمیشدا بارزانی و چه‌ند پارله‌مانتارێكی چوار ده‌وری، نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و شه‌ڕه‌یانكردووه‌.
به‌بڕوای چاودێرانی سیاسی توندبونه‌وه‌ی لێدوانه‌كان بارزانی و مالیكی له‌سه‌روبه‌ندی هه‌وڵه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵه‌بانی و ناردنی وه‌فدێك بۆ به‌غداد بۆ گفتوگۆكردن، توندبونه‌وه‌ی ململانێ ئیقلیمییه‌كانه‌ به‌نوێنه‌رایه‌تی بارزانی و مالیكی له‌سه‌روبه‌ندی یه‌كلایبونه‌وه‌ی دۆخی سوریا.
ئێستا هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ده‌چن هیچ ئاسۆییه‌ك نیه‌ بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌ كوردستانییه‌ له‌سه‌ره‌كان و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كان، دۆخه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وامی ده‌بێت، به‌ڵام پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئایا لێدوان و لێدوانی دژی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌ شه‌خسیه‌كان كه‌ی كۆتایی دێت؟


11/12/2012
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500